شه‌هیدی میلیتان شێردڵ ، سه‌مبۆلی زانایی ، ڕێبێنی و فیدایی بوون
2005-12-04
شه‌هیدی میلیتان شێردڵ ، سه‌مبۆلی زانایی ، ڕێبێنی و فیدایی بوون
چیاکان
وه‌ک من ته‌نیا
وه‌ک من بێ ده‌نگ
وه‌ک من ڕازی هه‌زاران ساڵه‌تان
ده دڵ دا
وه‌ک من هه‌زاران ساڵ چاوتان بڕیوه‌ته ئاسۆ
وه‌ک من له‌شتان برینداره
شوێنی فیشه‌ک و خۆمپاره
ده‌نگی ناپاڵم
بۆنی کیمیا و ...
ڕه‌نگی هیوایه‌کی سووتاوتان
پێوه دیاره.
ئه‌مڕۆ ساڵڕۆژی شه‌هاده‌تی شه‌هید هێرش حه‌یده‌ری ناسراو به گه‌ریلای فیدایی " میلیتان شێردڵ " ه. میلیتان شێردڵ یه‌کێک له گه‌ریلاکانی هه‌ره پێشکه‌وتووی ڕۆژهه‌ڵاتی له ناو ڕیزه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستانه که له ته‌مه‌نی گه‌نجی دا ته‌ڤلی ڕیزه‌کانی PKK بووه و هه‌ر له گه‌نجیش دا گیانی خۆی له‌م پێناوه دا به‌خت کرد. ساڵی شه‌هاده‌تی میلیتان 4 ی نۆڤامبری 2000 ه و له شه‌ڕی دژ به یه‌کیه‌تی نیشتیمانی دا له ناوچه‌ی " کانی جه‌نگێ " گیانی له ده‌ست دا.
ئه‌م شه‌ڕه که YNK به پشتگیری ئێران ، تورکیه و هێندێک هێزی ناوخۆیی خیانه‌تکار به سه‌ر PKK ی داسه‌پاند له چیاکانی قه‌ره‌داغه‌وه ده‌ستی پێ کرد و چه‌ندین هه‌ڤاڵی ڕۆژهه‌ڵاتیش وه‌ک شه‌هیدان ته‌وار مه‌هابادی ، ئاڕمانج ، هیوا ، زانا و ... گیانیان به اره‌مانی به‌خت کرد .
هێرش حه‌یده‌ری که وه‌ک که‌سایه‌تیه‌کی ئاپۆچی دێمۆکڕاتیک و پێشه‌نگی فه‌لسه‌فه‌ی سۆسیالیزم ده‌ناسرێت ، جیا له تایبه‌تمه‌ندی ئیدیۆلۆژیک ، میلیتانی و فیدایه‌تی یه‌کێک بوو له‌و ئینسانانه‌ی که باوه‌ڕیه‌کی زۆر به پێشکه‌وتی هوونه‌ری له ناو شۆڕشی گه‌لانی بنده‌ست دا هه‌بووه. میلیتان هه‌میشه ده‌یگووت ؛ من حه‌ز ده‌که‌م ده‌رفه‌تێکم بۆ بخووڵقێت و نیشان بده‌م که ده‌توانم ببمه یڵماز گۆنای دوویه‌م ...
به‌ڵام به داخه‌وه مه‌رگ ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ی لێ هه‌ستاند.
میلیتان شێردڵ ، جیا له‌مانه چه‌ند دانه چیرۆک و کۆمه‌ڵێک شێعری نووسیوه که سه‌رنجڕاکێشن. به تایبه‌ت ئه‌و هه‌ڵبسته‌ی که نیشان ده‌دات ئه‌م هه‌ڤاڵه ئاگاداری مه‌رگی خۆی بووه و بۆ ئه‌م مه‌رگه‌ش وه‌ک فێداییه‌ک ئاماده بووه؛
سێ چوار له‌ته وشه‌ی شێعره‌کانم
نیو کیلۆ گۆشت له نه‌رمایی هه‌ستم
نه‌رمه بێ ها !
بۆ قیمه‌مه
دوو سێ په‌رداخی ڵێڵ
له سوورایی خوێنی خۆشه‌ویستم
ئه‌وشۆ جه‌ژنه
جه‌ژنی له دایک بوونی مردنم
خواش میوانه
ده‌کاته چه‌ند ؟!
شه‌هید له نامه‌کانی دا هه‌میشه بۆ بنه‌ماڵه و دۆستانی باس له‌وه ده‌کات که PKK فه‌لسه‌فه و ئیدیۆلۆژیه‌که که به ڕاحه‌تی ناناسرێت و داوایان لێ ده‌کات که بۆ ناسین و ناساندنی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و هه‌موو شوێنه‌کانی دیکه دا هه‌وڵ بده‌ن ، بۆ وێنه له نامه‌یه‌ک دا بۆ هێرۆی خووشکی که منداڵه به‌م جۆره ده‌نووسێت ؛
( ده‌بێ فێری بیر کردنه‌وه بین ، خۆمان ماندوو بکه‌ین ، کتێب بخوێنینه‌وه ، به‌حس بکه‌ین و ڕاستی و ناڕاستیه‌کان له یه‌ک جیا بکه‌ینه‌وه . باوه‌ڕ به خۆمان و ئیڕاده‌ی خۆمان بێنین. شووعار و دروشممان هه‌ر ئه‌وه بێ " ده‌توانم و ده‌بێ " وشه‌ی " ناتوانم " و " نابێ " و " ناکرێ " ... له بیر خۆمان به‌رینه‌وه. ئینسانێک باوه‌ڕی به ئیڕاده‌ی خۆی بهێنێت ، ده‌توانێ هه‌ر کارێک بکات. ئه‌وه یه‌که‌م شت بوو که له په‌روه‌رده‌ی فیدایی پێیان گووتین. ئه‌گه‌ر له مانای ئه‌وه باش تێبگه‌ی به ئاستی ئینسانێکی نوێ و بێ وێنه ده‌گه‌ی . ئینسانێکی نوێی سۆسیالیست ، ئه‌و شته‌ی که هه‌میشه هیوای سه‌رۆک بووه ، ئینسانێک که جیهانێکی نوێ ئاوا ده‌کات. )
شه‌هاده‌تی هه‌ڤالانی ڕۆژهه‌ڵات و باکوور له که‌مپی ڕۆژهه‌ڵات له چیایا قه‌ره‌داغ کاریگه‌ریه‌کی زۆری کرده سه‌ر میلیتان، به تایبه‌ت شه‌هاده‌تی فیداییانه‌ی شه‌هید زانا که هاوڕێی منداڵی یه‌کتر بوون له شاری مه‌هاباد دا. له نامه‌یه‌کیش دا که ئاخرین نامه‌یه به‌ر له شه‌هاده‌ت و گۆیا له شه‌وی شه‌هاده‌ت دا نووسیویه‌تی ده‌ڵێ ؛ زانا ، من و تۆ یه‌ک ڕووح بووین له دوو جه‌سته دا . ئێستا من نیوه‌ی خۆم ون کردووه ...
دواتر ده‌ڵێت ؛ تۆ دره‌نگتر له من هاتی و زووتر له من ڕۆیشتی ... و گله‌یی لێ ده‌کات .
له نامه‌یه‌کیش بۆ بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید زانا به‌م جۆره ده‌نووسێت ؛
شه‌هید بوونی سۆران چیڕه ( زانا ) ڕووداوێکی بچووک نییه که مرۆڤ ب ئاسانی ده‌ربازی بکات. پێویسته که ئه‌م ڕووداوه وه‌ک په‌یامێک بۆ گه‌ل بدیترێ. پێویسته هه‌ر مرۆڤێکی به‌شه‌ڕه‌ف که تۆزێک هه‌ستی به‌رپرسیاره‌تی تێدا بێ ، لێی به خاوه‌ن ده‌رکه‌وێ. ئێمه ئه‌ندامانی پارتی کارگه‌رانی کوردستان ، سوێند به شه‌ڕه‌فی شۆڕشگه‌ریمان ده‌خۆین که درێژه به ڕێگای پیرۆزی هه‌ڤاڵ زانا بده‌ین.لێم ببوورن که جارێ له‌مه زیادتر ناتوانم بنووسم. له لایه‌که‌وه ڕه‌وشی ڕووحی و ڕه‌وانیم دوای شه‌هید بوونی زانا باش نییه و له لایه‌کی دیشه‌وه پێم باشتره له نامه‌یه‌کی دی دا به به‌رفراوانی له سه‌ر ژیان و بیر و هیواکانی هاوڕێ زانا بۆتان بدوێم. هه‌ر ئه‌وه‌نده بڵێم که من و سۆران له یه‌ک جیا ناکرێینه‌وه. ئێمه یه‌ک بووین و یه‌ک ده‌مێنینه‌وه. بیره‌کانمان ، هیواکانمان ، ڕێگای ژیان و مردنمان یه‌که .شه‌هید ڕێبه‌ر و سه‌رۆکی ئێمه‌ن.
بمرێ کۆنه‌په‌ره‌ستی
بمرێ ئامپڕیالیزم
بژی سۆسیالیزم
بژی سه‌رۆک ئاپۆ
بژی PKK
ئینجا بۆ زانا له هه‌ڵبه‌ستێک دا به‌م جۆره ده‌ناڵێنێ ؛
_ ئه‌گه‌ر ویستوو مانای خۆشه‌ویستی بزانن ،
له من بپرسن
ئه‌گه‌ر ویستوو مانای کین بزانن
له من بپرسن
_ ڕۆژانێکه
شه‌وانێکه
چاوی
بۆته هه‌یکه‌لێک
له مه‌یدانێکی ناو شاری مێشکم
بۆته برووسک و
ڕۆژێ چه‌ند جار ویشکم ده‌کا
_ ئه‌رێ نیگای به‌رزه‌فڕت
به‌ره‌و کام ئاسۆ فڕیوه ؟!
ئه‌رێ خوێنی سووری سووری سوورت
کام بسته خاکی پیرۆز کردووه ؟!
_ شێت بووین ئێمه ، شێت
شێت بووین و ده‌مانهه‌ویست
دوونیا هه‌مووی شێت بن
وه‌ک مه
_ هۆ هه‌وره سپییه خه‌مباره‌که
پێم ناڵێی دڵت بۆ چی پڕه ؟!
پێم ناڵێی بۆ چیوا په‌ڕش و بڵاوی ؟!
له باشوور چی قه‌وماوه دیسان ؟!
گووڵێکی ڕۆز
ڕۆژێکی سوور
دیسان خنکا ؟!
ده پێم بڵێ
ده پێم بڵێ
دیسان چاوت به ته‌رمی
دوکتور شوان ، سلێمان مووعینی
دیسان چاوت به ته‌رمی
مامه ڕیشه و ئارام که‌وت ؟!
_ شیت بووین ئێمه ،
جاڵجاڵۆکه‌مان خۆش ده‌ویست
چوونکه هه‌ر که‌س ڕه‌قی لێی بوو
ده‌سته چڵکنه‌کانی
کووڕه بچکۆڵه پینه‌چییه‌که‌مان خۆش ده‌ویست
_ شێت بووین ئێمه
ڕقمان له ده‌نگی هه‌ر ڕۆژی که‌ڵه‌شێر و
چرکه چرکی کاتژمێر و
ڕقمان
له وێستگه‌ی تاکسی و
له شه‌قامه‌کان و
ڕقمان له دیواره‌کان بوو
_ هاوارمان کرد ؛
دوونیا ئه‌گه‌ر وه‌ها بێ
به‌ندیخانه بۆ چی ؟!
دوونیا ئه‌گه‌ر وه‌ها بێ
نه‌خۆشخانه بۆ چی ؟!
دوونیا ئه‌گه‌ر وه‌ها بێ
قاحبه‌خانه و ئاوده‌ستخانه بۆ چی ؟!
_ تۆ بووی گووتت
ئه‌گه‌ر دوونیا وا گه‌وره‌یه
که من و تۆی تێدا ون ده‌بین
ئه‌دی بۆ ؟!
بۆ کچه چاوشینه بچکۆڵه‌که
له برسان
مرد ؟!
تۆ بووی وتت ؛
ئه‌گه‌ر دوونیا
ئاواییه‌کی وا بچووکه
که له‌و سه‌ری کانییه‌وه
ده‌نگی ئاغامان پێ ده‌گا
ئه‌دی بۆ ؟!
بۆ که‌س ناو و نیشانی خۆشه‌ویستی نازانێ ؟!
تۆ
ئه‌ڕێ
ئه‌رێ
تۆ بووی گووتت :
وه‌ها نابێ ،
ئه‌مه چه‌وته ...
وه ئه‌و کاته‌ی
هه‌ور تریشقاندی و گووتی ؛
تۆ کێی وه‌ها بێ ترسی ؟!
تۆ بووی گووتت ؛
من ئاشقم ، ئه‌ستێرێکی سوورم ده‌وێ
هه‌ڵۆیه‌کی به‌رزه‌فڕم و ئاسۆیه‌کی دوورم ده‌وێ ...
نامه و شێعره‌کانی شه‌هید میلیتان جیا له زمانی کوردی به فارسیش نووسراون و ژووماره‌یه‌ک له نامه‌کان ، له گه‌ڵ شێعره‌کانی له چیای قه‌ندیل به چاپ گه‌یشتوون.
شه‌هاده‌تی هه‌ڤاڵ میلیتان شێردڵ وه‌ک شه‌هاده‌تی گه‌وره ئینسانی ئیدیۆلۆژی ڕۆژهه‌ڵات شه‌هید ڕێبین ، ژانێکی گه‌وره‌ی له دڵمان دا خووڵقاند. به‌لام هه‌ر کام له‌م هه‌ڤاڵانه درێژه‌ده‌ری ڕێگای یه‌کترین. هه‌روه‌ک چۆن میلیتان بۆ شه‌هید زانا هه‌ڵبه‌ستی نووسیوه ، به هه‌مان شێوه شه‌هید ڕێبینیش بۆ میلیتان له دوای شه‌هاده‌تی ده‌نووسێت ؛
شاخ به شاخ و دار به دار و
به‌رد به به‌ردی ئه‌م وڵاته
ئاشنای تۆن و تۆ ده‌ناسن !
هه‌ر که ڕۆژێ به لایان دا تێ ئه‌په‌ڕم
سۆراخی تۆ له من ده‌گرن
ناو نیشانتم لێ ئه‌پرسن !
تۆ چ پاکێکی سیحراویت
به سه‌ر
دار و
به‌رد و
زیخی
ئه‌م خاکه دا باراندووه ؟!
تۆ
کام خه‌وی لانه کردووی
ئه‌م ئه‌شکه‌وته برینداره‌ت ، تاراندووه ؟!
تۆ چه‌ند جاران جلکی سپی ، ئه‌م هه‌ورازه ڕووه‌و لووتکه‌ت
دادڕیوه ؟!
تۆ چه‌ند هۆنراوه‌ی خه‌یاڵی
تیشکی دواڕۆژی وڵاتت
به گه‌ڵا و
به لق و پۆپی
ئه‌م دار به‌ڕووانه چنیوه ؟!
شاخ به شاخ و دار به دار و
به‌ر به به‌ردی ئه‌م وڵاته
ئاشنای تۆن ، تۆ ئه‌ناسن.
هه‌ر که ڕۆژێ به لایان دا تێ ئه‌په‌ڕم
سۆراخی تۆ له من ئه‌گرن
ناو نیشانتم لێ ئه‌پرسن
یه‌که‌م گزینگی به‌یانیش
که به‌ر به‌یان
به پێ دزه
به به‌ر ده‌میا تێ ئه‌په‌ڕم
ده‌پۆشۆکێ
ده‌ستی تیشکێ
ده‌دا له شانی ڕاسته‌م و
به ئاسته‌مێ
ده‌مبزوێنێ
به‌ڵام کاتێ
ئاوڕێکم لێ دایه‌وه
به په‌رۆشێ
چاو پڕ له ئاو
ده‌مهه‌ژێنێ ،
دێنێ و ده‌مبا
هه‌موو ڕۆژێ
تا به‌ڵێنیم لێ نه‌ستێنێ
چاو له نیگام ناترووکێنێ
ده‌س له شانی من به‌رنادا
ده‌س
له
چه‌کی تۆ
به‌رنادا ...