وتاری كۆتایی كۆنگره‌ی دووهه‌می پاڕتی ژیانی ئازادی كوردستان
2006-01-25
هه‌ڤاڵانی به‌رێز سپاستان ده‌که‌م بۆ ئه‌وه‌ی که جارێکی تر ئه‌و ئه‌رکه‌تان به من سپارد ئه‌و باوه‌رییه‌تان هه‌یه که بتوانم پێکی بێنم. منیش جارێکی تر له به‌رانبه‌ر ئێوه‌و گه‌له‌که‌مان و سه‌رۆک ئاپ‌و دا سۆز و په‌یمان ده‌ده‌م تا ئه‌توانم بیر بکه‌مه‌وه‌و لاقم هه‌ڵم ده‌گرێ له خزمه‌ت گه‌لی کورددا بم. هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ی بۆ ئاماده‌کارییه‌کانی دووهه‌مین کۆنگره‌ی PJAK له‌م‌ماوه‌یه‌دا کار و خه‌باتیان کرد له لایه‌ن خۆم و PJAKه‌وه سپاسیان ده‌که‌م و هیوادارم به‌و هێز و توانایه‌ی که له‌م ماوه‌یه‌دا نیشانتان دا له‌داهاتوشدا هه‌ر به‌و هێز و تواناییه کار و خه‌بات بکه‌ین تا بتوانین ئه‌و پیلان و پرۆژه‌ی که بڕیارمان دا پێکی بێنین.
کۆنگره‌که‌مان له کاتێکی تایبه‌ت و ئاوارته‌دا دروست بوو. هه‌م بۆ ناوخۆ هه‌م بۆ ده‌ره‌وه‌ش کاریگه‌ری تایبه‌تی ده‌بێت. ئه‌گه‌ر باسی ده‌ره‌وه بکه‌ین ئه‌وا ئه‌مرۆ له سیاسه‌تی جیهاندا باس باسی رۆژهه‌ڵاتی ناوین و به تایبه‌تی کوردستانه و مه‌دیاکانیش گرینگی یه‌کجار زۆر ئه‌ده‌نه ئه‌م باسه و له هه‌موو گرینگ تر پارچه‌ی روژهه‌ڵاتی کوردستان که ئێستا ئێمه کۆبوینه‌ته‌وه و پیلان و به‌رنامه‌ی بۆ داده‌نین. دیاره له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان زۆر هه‌ل ومه‌رجی تایبه‌تی له‌م رۆژانه‌دا هاتوونه‌ته پێش.
هاتنه سه‌رکاری به ریۆه‌به‌رایه‌تی نوێ له ئێران که ده‌یهه‌وێ ئه‌وه‌ی که خومه‌ینی نه‌یتوانی پێکی بێنێ ئه‌و جىَبه‌جێ بکات و ئه‌و ئاره‌زووه‌ی بکات به شتێکی راست و واقێع. هه‌ر ئه‌م رۆژانه‌ی دوایی سوپای پاسداران و به‌رێوه‌به‌ری نوێ ده‌ڵێن: زۆری نه‌ماوه که دونیایه‌کی بێ ئێسراییل به‌دی بێت. ئه‌و لێدوانانه‌ی ئه‌وان له سه‌رکار و خه‌باتی ئێمه‌ش کاریگه‌ری هه‌یه. دیاره خه‌باتی ئێمه چه‌نده لایه‌نی خۆشی زۆر بێت به‌ڵام لایه‌نی ناخۆشیشی هه‌یه. له شوێنێکدا که زوڵم و چه‌وساندنه‌وه نه‌بێ خه‌باتیش نییه. ئێمه بۆ ئه‌وه خه‌بات ده‌که‌ین که زوڵم نه‌مێنێت. بۆ ئه‌وه‌ی دیموکراسی بێته ئاراوه و له دونیادا ئازادی و یه‌کسانی سه‌قامگیر بێت و زوڵم و چه‌وساندنه‌وه و بىَعه‌داڵه‌تی نه‌مێنێ. ئێمه ده رۆژه له‌م کۆنگره‌یه‌دا باس ده‌که‌ین و پیلان و پرۆژه داده‌نین که بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌وڵ بده‌ین. ئه‌وه هه‌وڵ و ئامانجێکی پیرۆزه و ئێمه سه‌رده‌که‌وین. لێره‌دا ئه‌وه ده‌ڵێم که شانازی رزگارکردنی کوردستان هی ئێوه‌یه‌و هی ئه‌و نه‌سڵه‌یه که لێره‌دا کۆ بوونه‌ته‌وه. نه‌سڵی ئێمه نه‌یتوانی بێته خاوه‌نی ئه‌و شانازییه.
کۆنگره‌ی دووهه‌می PJAK ستراتیژی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتی و کۆمه‌ڵگایێکی ئێکۆڵۆژی و رزگاریخوازی په‌سه‌ند کرد. کۆنفیدرالیزمی دیموکراتی جوانترین و ئینسانىترین سیسته‌مه بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوین و به تایبه‌ت ئێران و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و ئه‌رکی سه‌رشانی ئێمه‌یه که سه‌قامگیری بکه‌ین. ته‌نیا ئه‌و سیسته‌مه‌یه که ده‌توانێ برایه‌تی گه‌لان بپارێزێ. ده‌توانێ شه‌ری ناوخۆیی گه‌لان رابوه‌ستێنێ و رێ پآنه‌دا. هه‌روه‌ها ده‌توانێ ئازادی ژن و یه‌کسانی له نیۆان ژن و پیاودا بێنێته‌دی. ئه‌توانێ مرۆڤی ئازاد په‌روه‌رده بکات. هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ش فه‌لسه‌فه و ئایدئۆلوژیای سه‌رۆک ئاپۆ ئامانج و هه‌ده‌فی بنگه‌یی و ئه‌ساسی ئێمه‌یه. ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه سنووری کوردستانی تێپه‌ر کردووه و زۆر که‌س و لایه‌نیش له‌و چوارچێوه‌یه‌دا حه‌ره‌که‌ت ده‌که‌ن به بێ ئه‌وه‌ی ناوێک له سه‌رۆک بهێنن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دامه‌زرێنه‌ری ئه‌و فه‌لسه‌فه‌و و پرۆژه‌یه سه‌رۆکه. لێره‌دا به پێویستی ده‌بینم که ئاماژه به هه‌ل و مه‌رجی تایبه‌تی سه‌رۆک ئاپۆ بکه‌م و ئه‌و گۆشه‌گیرىیه‌ی که رژیمی تورکیا له سه‌ری به‌رێوه‌ی ده‌بات. پێویسته هه‌موو تاکێکی کورد له سه‌رۆک خاوه‌ن ده‌رکه‌وێت و به هه‌ستیاریه‌وه چاودێری ئه‌و ره‌وشه بکات.
کۆنگره‌که‌مان به دوور و درێژی له سه‌ر رێکخستن و چاره‌سه‌رییه‌کانی راوه‌ستاو و کێشه سه‌ره‌کییه‌کانی PJAKی له خاڵی رێکخستن دا دیت. ئێمه لێره‌دا له سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بڕیارمان دا که که‌م و کۆرتی رێکخستنیمان هه‌یه و پێویسته چاره‌سه‌ری بکه‌ین. هه‌روه‌هاش له سه‌ر په‌روه‌رده قسه کرا. بۆیه ده‌ڵێم په‌روه‌رده، په‌روه‌رده، په‌روه‌رده. رێکخستن، رێکخستن، رێکخستن. ئێمه ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو دروشمه پێک بێنین، سه‌رکه‌وتنمان مسۆگه‌ره.
هه‌روه‌ها به تێر و ته‌سه‌لی باسی ئه‌وه‌مان کرد که PJAK سنووری پارتیه کلاسیکه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانی تێپه‌راندووه. هه‌ر له باکووری رۆژهه‌ڵاتی کوردستان تا باشوور یانێ له ماکۆوه تا ئیلام خه‌باتکاری پارتی هه‌یه و بیر و باوه‌ری پارتی به‌ڵاو ده‌بێته‌وه. هه‌ر به‌وه‌ش رانه‌وه‌ستاوین و هه‌روه‌ها که خۆتان ده‌یبینن له کۆنگره‌شدا نوێنه‌رانی کوردی خوراسانیش به‌شدار بوون. دیاره ئه‌مه‌ش ته‌واو نییه و زۆر شوێن و جێی دیکه هه‌ن که تا ئێستا خۆمان نه‌گه‌یاندووه‌ته ئه‌وێ و ئه‌وه‌ش پیلانی دوارۆژی ئێمه‌یه‌و خه‌باتی بۆ ده‌که‌ین. کۆنگره‌که‌مان له سه‌ر چه‌مکی خیانه‌ت دوا. ده‌مهه‌وێ ئه‌وه‌ی بڵێم که چۆن ئه‌و خیانتکارانه له ترمینولۆژی مێشکی گه‌ل چونه‌ته ده‌ره‌وه و باسیان ناکرێت ئێمه‌ش باسیان نه‌که‌ین. باسکردن له ئه‌وانه زیندووکردنه‌وه‌یانه و پێویسته ئێمه‌ش زیندوویان نه‌که‌ینه‌وه. ئه‌وانه مردن و ناشتمانن و ته‌واو بوون.
زۆر له سه‌ر ئایدئۆلۆژی دواین. ئه‌وه‌مان وت که خه‌باتی بی ئایدئۆلۆژی چییه؟ ئایدئۆلۆژی بۆ خه‌باتیش به چ واتایه‌ک دێت؟ جیاوازی ئێمه له‌گه‌ل ته‌واوی رێکخراو و پارته‌کانی کوردستان ئه‌وه‌یه که PJAK خاوه‌ن یه‌ک فه‌لسه‌فه و یه‌ک ئایدئۆلۆژیه. پێویسته رۆژ له دوای رۆژ په‌ره به‌و فه‌لسه‌فه و ئایدئۆلۆژیه بده‌ین و به‌هێزی بکه‌ین و ئه‌و هێز و فه‌لسه‌فه‌یه‌ی که له مێشکماندایه بیبه‌ینه هه‌موو پارچه‌کان و ماڵه‌کانی کوردستان، به تایبه‌ت رۆژهه‌ڵاتی کوردستان. ده‌بێ ببێته فه‌لسه‌فه‌ی گه‌ل و گه‌لیش به‌و پىَیه خۆی ساز بکات، ئه‌و کاته‌ی ئێمه ده‌توانین بڵێن که کار و خه‌باتی ئێمه سه‌رکه‌وتووه. ئه‌م راستییه کاتێک دێته دی که ئێمه به هێز بین و ببینه خاوه‌ن ئه‌و چه‌که، ئه‌و کاته ده‌توانین بگه‌یینه گه‌ل و ئامانجه‌کانمان پێک بێنین. خالێکىتر به‌رێوه‌به‌ریه. سه‌رۆکی پارتی بوون، کوردیناسیون یا مه‌جلێسی پارتىبوون گرینگ نییه و مه‌زن بوونیش نییه. پێوانی مه‌زن بووینی که‌سایه‌تی له لای ئێمه کار و خه‌باته. کێ کار و خه‌باتی زۆر بکات له هه‌مووان مه‌زنتره. زۆر هه‌ڤاڵ هه‌ن که فیداکاری و کار و خه‌باتی ئه‌وان زۆر به‌رچاوه و ماندوونه‌ناسن. ئه‌و هه‌ڤاڵانه لای من له ته‌واوی به‌رێوه‌به‌ری پارتی و ته‌نانه‌ت سه‌رۆکی پارتیش مه‌زنترن. ئه‌وه‌ی که له ماڵ ده‌رکه‌وێت و چه‌ک بکاته شانی و بێته سه‌ر شاخ دیاره نابێته شۆڕشگێڕ و ته‌نیا پێوان ئه‌وه نییه. شۆڕشگێڕی کۆکراوه‌یه‌که له تایبه‌تمه‌ندی ئینسانی و ئازادی و له خۆبوردوویی. مرۆڤی شۆڕشگێڕ به‌رانبه‌ر به هیچ کرده‌وه‌یێکی ناڕه‌وا بآده‌نگ نامێنێ و خاوه‌ن هه‌ڵوێسته. مرۆڤی شۆڕشگێڕ پێویسته له کار و خه‌باتی خۆی دا ڕه‌نگداونه‌وه‌ی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی هه‌بآ و به پێی ئه‌و پێوانانه خۆی رێک بخات. به‌رانبه‌ر به ته‌واوی کار و خه‌باتی شۆڕش به‌رپرسیار بێت و هه‌روه‌ها که‌م و کۆرتیه‌کان له کات و شۆێنی گۆنجاوی خۆیدا ده‌رببڕێ و هه‌وڵ بدات بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشانه. ئه‌و کاته ده‌توانین بڵێن که ئه‌وه کلتووری شۆڕشگێڕیه.
به میلیونان مرۆڤی کورد چاوه‌روانی ئێمه‌ن و ئێمه‌ش پێویسته ئه‌وان بآهیوا نه‌که‌ین. له باشووری کوردستان سه‌دام و به‌عس نه‌ماون به‌ڵام کێشه‌ی خه‌ڵک زۆره و هه‌موومان ده‌یبینین و ده‌یزانین. ئێمه له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ته‌نیا بۆ شتێکی ئاوه‌ها هه‌وڵ ناده‌ین. جێی فه‌رهه‌نگسازی و خۆئاماده کردن ئێره‌یه. سه‌ره‌تای حه‌ره‌که‌تیش ئه‌م خاڵه‌یه و ئێمه پێویسته ئه‌و خاڵانه باش بزانین. ئه‌گه‌ر ئێمه بووینه خاوه‌ن ئه‌و کلتووره یا فه‌رهه‌نگه، دامه‌زراندنی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان گه‌لێک ئاسانتر ده‌بیت. ده‌ستکه‌وتی ئه‌مرۆی باشووری کوردستان دوای سه‌دان ساڵ که‌وتووه‌ته ده‌ستی گه‌لی کورد. ده‌بێ هه‌موومان خۆشمان بوێت و بیپارێزین. به‌ڵام به‌رانبه‌ر به‌و ده‌ستکه‌وتانه نابێ بآده‌نگ بین و لێره‌دا رخنه‌یه‌کی برایانه‌م بۆ ئه‌و پارته ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی باشوور هه‌یه. ئه‌بێ سیسته‌م دابمه‌زرێنن. به بۆچوونی من باشووری کوردستان ئازاده له ده‌ستی رژیمی به‌عس و ئه‌منی ئێراق. به‌ڵام له لایه‌نی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری ئازاد نه‌بووه. هه‌ر چه‌ند له‌وانه‌یه ره‌خنه‌کانی ئێمه‌یان پێ ناخۆش بێ، به‌ڵام ده‌بێ ره‌خنه‌کانمان رانه‌وه‌ستێنین و هه‌روه‌ها ئه‌و که‌م و کۆرتیانه پێویسته ببن به ئه‌زموون بۆ دوارۆژی خه‌باتمان. من قه‌ت بۆ ئه‌وه خه‌بات ناکه‌م که دوارۆژ له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان سیسته‌می وه‌ک ئه‌مرۆی باشوور بێته گۆرێ. به راستیش پێم وانییه که وه‌ها بێ. له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه خاوه‌ن سیسته‌م و فه‌لسه‌فه‌یه‌کین که بنه‌ره‌تی له سه‌ر ئازادی و یه‌کسانی دامه‌زراوه. ده‌ستکه‌وتی باشووری کوردستان پێویسته ببێته پاڵپشتێک بۆ پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان.
PJAK هێزێکی نه‌ته‌وه‌ییه و ئه‌مه‌ش مایه‌ی شانازیه بۆ گه‌له‌که‌مان. له هه‌موو پارچه‌کانی کوردستانه‌وه ئه‌ندامی به‌شداربوومان هه‌یه، ته‌نانه‌ت له ئاستی به‌رێوه‌به‌ریشدان. له کۆنگره‌که‌ماندا به هه‌موو زاراوه‌یه‌یکی زمانی کوردی قسه و باس ده‌کرێ. ئه‌وه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که گه‌لی کورد یه‌که و کێشه‌کانیشی پێویسته پێکه‌وه چاره‌سه‌ر بێت. پێشتر ده‌مانگۆت کوردستانی ئێراق و ئێران و تورکیا و سوریا. به دامه‌زراندنی بزاڤی ئاپۆچییتی فه‌رهه‌نگێکی نوێ سیاسی پێک هات که وترا باکووری کوردستان، رۆژهه‌ڵات و باشوور و رۆژئاوای کوردستان، که پێویسته ئه‌وه بپارێزین و ئه‌وه‌ش به باشی بزانین که کوردستان یه‌که و چاره‌سه‌ری پێکه‌وه ده‌بێت. ده‌بێت پارچه‌یه‌کی کوردستان ئازاد ببێ، به‌ڵام ناتوانێ بژی. له سه‌د ساڵی بیست دا پارچه‌کانی کوردستان له کاتی لێ قه‌وماندا زۆر یارمه‌تی باشووری کوردستانیان کرد. ئه‌وه ئه‌رکێکی نه‌ته‌وه‌یی و پێویست بوو. به‌ڵام له ئه‌مرۆدا هه‌ندێ له به‌رێوه‌به‌رانی باشوور نه ته‌نیا ئه‌وه‌یان له بیر چووه به‌ڵکو زۆر جاران به کرده‌وه یا به هه‌ڵوێست دژی گه‌لی کورد راده‌وه‌ستن. ئێمه ئه‌و مافه‌یان پێ ناده‌ین که چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد پارچه بکه‌ن و وه‌کوو له مێژوودا بینیومانه گه‌لی کورد بخه‌نه ژێرده‌ستی تاقمێکی به‌رژه‌وه‌ندی په‌رستی وه‌ک ئاغا و شێخ.
هه‌ڤاڵانی هێژا؛ ئه‌و بڕیارانه‌ی په‌سه‌ند کران و به تێر و ته‌سه‌لی باسمان له سه‌ر کرد له ئاستی هه‌ره پێشدا به‌رپرسیاری جىَبه‌جێ کردنیان ئه‌وبه‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌یه که هه‌ڵبژێردراوه. ئێوه و گه‌لی به‌شداربووی کۆنگره بڕیارتان گرت و په‌سه‌ندتان کرد. بۆ ئه‌وه‌ش به‌رپرسی کۆنترۆڵ و چاودێری به‌رێوه‌به‌ری، ئێوه‌ن. مسۆگه‌ره که مه‌جلێس و کوردیناسیون و به‌رێوه‌به‌ری پارتیش ناتوانن به بێ هاوکاری ئێوه بگه‌نه ئه‌و ئامانج و پرۆژانه‌ی که ده‌ستنیشانمان کردن. ئه‌وانه‌ی که به‌شداری کۆنگره بوون ئه‌گه‌ر پێتان خۆشه، ئه‌و په‌یمانه‌ی به گه‌لمان داوه پێکی بێنین ده‌بێ ئێوه‌ش زیاتر له ئێمه ئه‌و به‌رپرسیارییه شۆڕشگێڕییه بده‌نه سه‌رشانی خۆتان و هه‌وڵی بۆ بده‌ن. ده‌بێ ئێوه له هه‌موو بڕیاردانه‌کانی پارتی له شوێن و جێی کار و خه‌باتتاندا به‌شدار بن و خۆتان نه‌خه‌نه په‌راوێزه‌وه و شانبه‌شانی به‌رێوه‌به‌ری چالاک بن. خه‌باتی ئێمه خه‌باتێکی پێکه‌وه‌یه و کۆڵکتیڤه. بۆ ئه‌وه‌ش ته‌واوی هه‌ڤاڵان به‌رپرسیارن و پێکه‌وه بڕیار بگرن و هه‌روه‌ها پێکی بێنن و پێویسته وه‌ها نه‌فکرن که ته‌نیا به‌رێوه‌به‌ری بڕیار ده‌دات و ئه‌وانیش پێکی دێنن. ئه‌وه شتێکی هه‌ڵه‌یه و دووره له پره‌نسیبه‌کانی پارتی و رێکخستنه‌که‌مان.
له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان دا ئێمه ماوه‌یه‌که ده‌ستمان به کار و خه‌بات کردووه و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا هه‌ندێ چالاکی پاراستنی ره‌وامان هه‌بووه. پاراستنی ره‌وا مافێکی ئێنسانیه که ده‌بێ له هه‌ر گۆند و شارێکی کوردستان که به‌رانبه‌ر به گه‌له‌که‌مان زۆرداری و چه‌وساندنه‌وه هه‌بێت به کاری بێنین. پاراستنی ره‌وا ته‌نیا بۆ پارتی و کادیره‌کانی پارتی نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌و گه‌له‌مان قه‌بووڵ کردووه و ده‌بێ ته‌نیایان نه‌هێڵین. ماوه‌ی ده تا پازده ساڵی دوایی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان هیچ پارت و رێکخراوێکی سیاسی خه‌بات و چالاکی تێدا نه‌کردووه و به جێ هێڵدرا بوو که ئه‌وه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ خه‌بات و کرده‌وه‌ی ئه‌و پارتییانه که له رابردوو و له گۆره‌پانه‌دا چالاک بوون. زۆربه‌ی شه‌ری ئێمه له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌رانبه‌ر به به‌کرێگیراوان و جاشانه که له لایه‌ن رژیمه‌وه چه‌کیان پآدراوه. له مێژوودا به تایبه‌ت له کوردستاندا، که‌س به براکوژی سه‌رنه‌که‌وتووه. پێویسته جارێکی دیکه مێژوو بۆ گه‌له‌که‌مان دووپات نه‌بێته‌وه. شه‌ری براکوژی ته‌نیا نه‌یاران و کۆماری ئیسلامی پێیان خۆشه و که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گرن. خه‌باتی ئێمه بۆ ئه‌و نه‌سڵه‌یه که ئێستا لاو و گه‌نجن و ئه‌وانه‌ی که چه‌کیان بۆ رژیم هه‌ڵگرتووه ئه‌گه‌ر ئاسته‌نگی دروست بکه‌ن باش بزانن که کوڕ و نه‌وه‌کانیان دیسان مه‌جبوورن به نۆکه‌ری و به‌کرێگیراوی بژین و ئه‌و کرده‌وه‌یانه گه‌لیش قه‌ت له بیری ناکات. بۆیه له‌و چوارچێوه‌دا داوایان لێ ده‌که‌ین که ده‌س له‌و کاره به‌رده‌ن و نه‌بنه هۆی که‌یفخۆشی دوژمنانی گه‌له‌که‌مان.
بانگی ئێمه بۆ به رێوه‌به‌رایه‌تی کۆماری ئیسلامی ئه‌وه‌یه که ناسنامه‌ی کورد به فه‌رمی بناسێت و دان به مافه‌کانی کورددا بنێت و کۆتایی به زه‌خت و گوشار و سه‌رکوتی گه‌ل بێنێت. گه‌لی کورد بۆ مافی ره‌وای خۆی تێده‌کۆشێت و به‌هاکه‌ی چی ده‌بێت با ببێت به‌رخودان و تێکۆشانی ئازادیخوازی خۆی به‌رێوه ده‌بات و خۆ به ده‌سته‌وه‌دان و بێ ئیراده‌یی په‌سند ناکات. زۆر که‌س هه‌ن که له ریزی شۆڕشدا بوون و ئێستاش له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ک که بووه به جێیان هێشتووه و هه‌ڵهاتوون که دیاره هۆیه‌که‌ی هه‌رچی بووبێ ناره‌وایه. که‌سایه‌تی شۆڕشگێڕ کێشه‌کانی خۆی له ناو رێکخستندا و به میکانیزمه‌کانی رێکخستن چاره‌سه‌ر ده‌کات. به پێی ئه‌و ئاگادارییانه‌ی پێمان گه‌یشتووه زۆربه‌یان په‌شیمانن و ده‌یانهه‌وێ جارێکی دیکه بگه‌رێنه‌وه. مه‌رجی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌وانیش ئه‌وه‌یه که لێبوردنی خۆیان له گه‌ل بخوازن و ئه‌گه‌ر گه‌لیش ئه‌وه‌ی په‌سه‌ند کرد باوه‌شی ئێمه بۆ ئه‌وانه کراوه‌یه و پێشوازیان لێوه ده‌که‌ین.
له سه‌ر رێکخستنی لاوان ره‌خنه‌مان له سه‌ره‌و ئه‌وه‌ش له جێی خۆىدایه. ده‌بێ هه‌وڵ بده‌ین دوای کۆنگره به‌رێوه‌به‌ری نوێ و ته‌واوی ئه‌ندامانی مه‌جلیس پرۆژه‌ی گۆنجاو و مۆدیڕن بۆ لاوان دابنێن. ده‌بێ لاوان ببنه سه‌رچاوه‌ی هیوا و هێز بۆ خه‌باتی ئێمه و سه‌رکه‌وتنی PJAKیش لایه‌نی هه‌ره گرینگی سه‌رکه‌وتنی لاوانه.
YJRK له ناو PJAKدا له لایه‌نی به‌رێوه‌به‌ری و کار و خه‌بات دا به شیۆه‌یه‌کی چالاک جێی خۆی ده‌گرێ. ده‌بێ ژنان په‌یوه‌ندییه‌کانی خۆیان په‌ره پێبده‌ن و هه‌وڵ بده‌ن له کۆبوونه‌وه و کۆنفرانسه هه‌رێمی و جیهانیه‌کاندا به‌شدار ببن و بتوانن له‌گه‌ل ته‌واوی ژنان له په‌یوه‌ندی دابن. کێشه‌ی ژنان ته‌نانه‌ت تایبه‌ت به رۆژهه‌ڵات یا پارچه‌یه‌کی کوردستان نییه. وه‌کو کێشه‌ی کوردان ئه‌و کێشه‌یه‌ش، کێشه‌یه‌کی گشتی و گرێدراوی یه‌کتره. جێی شانازیه که ژنان له کوردستان دا گه‌یشتوونه‌ته ئاستێکی ژووری زانست و هوشیاری که ده‌توانن بۆ هه‌رێم و بۆ دونیاش پێشه‌نگی ئازادی بۆ ژنان بکه‌ن. ئه‌و پرۆژانه‌ی که له کۆنگره‌که‌ماندا سه‌باره‌ت به ژنان په‌سه‌ند کران له جێىدایه و ده‌بێ به هه‌موومان به تایبه‌تی ژنان بۆ خۆیان بۆ پێکهاتنی ئه‌وانه هه‌وڵ بده‌ین.
له کۆتایىدا دووپاتی ده‌که‌مه‌وه که پێویسته ببین به خاوه‌نی سیسته‌مێکی نوآخواز و پێشکه‌وتوو که بتوانین کێشه‌ی گه‌له‌که‌مان و مرۆڤایه‌تی چاره‌سه‌ر بکه‌ین. بۆ ئه‌وه‌ش پێویستیمان به په‌روه‌رده، په‌روه‌رده، په‌روه‌رده، رێکخستن، رێکخستن، رێکخستن هه‌یه بۆ دامه‌زراندنی ئه‌و سیسته‌مه.
له‌سه‌رکه‌وتنی ئه‌وکۆنگره‌یه‌دا ره‌نج و خه‌باتی شه‌هیدانی نه‌مر دیارکه‌ره و ئێمه‌ش قه‌رزداری شه‌هیدانین. له کۆتاییدا جارێکی تر په‌یمانمان له گه‌ڵیان نوێ ده‌که‌ینه‌وه‌و بۆ هه‌مووتان سه‌رکه‌وتن ده‌خوازم.
عه‌بدۆلره‌حمان حاجی ئه‌حمه‌دی
سه‌رۆکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان PJAK