ئیدئۆلۆژی و پێکهاته‌ی فکری کۆمه‌ڵگا
2006-03-02
ئیدئۆلۆژی و پێکهاته‌ی فکری کۆمه‌ڵگا
نیگار عنایه‌تی
تێۆریه‌کی سیاسی که چۆن کۆمه‌ڵگایه‌ک به‌رێوه بچێت پێ ده‌ڵێن ئیدیۆلۆژی.
وشه‌ی ئیدیۆلۆژی بۆ یه‌که‌م جار له ساله‌کانی 1800 له بواری سیاسی به کار هێنرا.
له جیهاندا زۆر بیر‌و رای فکری جیاواز هه‌یه که چۆن کۆمه‌ڵگا به‌رێوه بجێت.
بۆ ئه‌وه‌ی بیر‌و رایه‌ک و فکریه‌تیک ببێت به ئیدیۆلۆژی پێویسته فکریه‌ته‌که ڕێنیشانده‌ری هه‌موو چین و توێژێکی کۆمه‌ڵگا بێت، و له هه‌موو بواره‌کاندا تێۆری دابرێژێت...
له هه‌مان کاتدا ده‌بێ وابه‌سته‌گیه‌کی لۆژیکی له به‌ێنی به‌شه‌کانی ئیدیۆلۆژی هه‌بێت.ئیدیۆلۆژیه‌ک ده‌بێ وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی هه‌موو پرسیاره بنچینه‌یه‌کانی کۆمه‌ڵگا بێت،که چۆن کۆمه‌ڵگا ئیستا به‌رێوه ده‌چێت و ده‌بی له داهاتوو دا چۆن ه‌رێوه‌بچێت.و به پێی به‌ڵگه له بواری سیاسی گۆرانکاری له کۆمه‌ڵگا دروست بکات.
ئێمه له‌و چه‌ند سه‌د ساڵه‌ی رابردوودا وشه‌ی (ئیسم) بیستوه وه‌کو (کۆنفیدرالیسم ، ئیده‌ئالیسم، لیبه‌رالیسم و ئیمپه‌ریالیسم، سوسیالیسم)ئه‌مانه‌ی که ئاماژه‌م پێ کرد هه‌مووی ئیدیۆلۆژین و هه‌ر یه‌ک له‌وانه به‌رنامه‌و پلانێکی تایبه‌تیان هه‌یه بۆ به‌رێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگاکان. ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین که هه‌موو ئیدیۆلۆژیه‌ک ناتوانێ وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌ی هه‌موو پرسیاره‌کانی سیستمی نێو کۆمه‌ڵگا بێت.ئیدیۆلۆژیه‌کان به گوێره‌ی بارودۆخ و شوێن و کاتی که‌سایه‌تیه‌کانی دا‌هێنه‌ری فکریه‌تی نوێ ده‌گۆردرێت.بۆ نمونه ( کارڵ مارکس) له بنه‌ماڵه‌یه‌کی ه فکریه‌تێکی سه‌رمایه‌داری به ده‌نیا هاتوه و بۆ چینی کرێکار خه‌باتی ده‌کرد ، ئیستا ئێمه له‌م کاته‌ی که ته‌یدا ده‌ژین ناتوانین فکریه‌تێکی مارکسیسمی له کۆمه‌ڵگای ئه‌مرۆ په‌ێره‌و بکه‌ین.
بۆیه پێویسته له هه‌ر سه‌ده‌یه‌کدا فکریه‌تێکی نوێ به گوێره‌ی باروودۆخی کۆمه‌ڵگا بێته ئاراوه.
به‌ڵام ئه‌مه به‌و واتایه نیه که ئێمه ئه‌زمونی فکریه‌تی رابه‌ردوو وه‌لا نێن.
ئێسا ئێمه زۆر له ئه‌زمونی فکریه‌تی رابردوو په‌یره‌و ده‌که‌ین به‌ڵام به شێوه‌یه‌کی نوێ و به پێ هه‌لومه‌رجی ره‌خساو. له کاتێکدا باروو دۆخی کۆمه‌ڵگایه‌ک له ئیدێۆلۆژیه‌ک دا به‌راوورد ده‌که‌ین ده‌بئ رۆڵی ئیدیۆلۆژیه‌که له چه‌ند خالیک دا هه‌ڵسه‌نگێنین.
_ گۆرانکاری به سه‌ر کۆمه‌ڵگادا به پێ به‌ڵگه
ئیدیۆلۆژیه‌ک هه‌ر به مه‌به‌ستی لیکدانه‌وه‌ی و شێکردنه‌وه‌ی پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵگا نیه، وه ده‌بێ له هه‌مان کاتدا چاره‌سه‌ریه‌کی هه‌بێت بۆ کێشه‌کانی ناوخۆی کۆمه‌ڵگا وه به به‌ڵگه تۆژینه‌وه‌و رێگای چاره‌سه‌ریه‌کانی بێنێته روو.بۆ نمونه ئێمه ده‌توانین سوسیالیسم بێنینه‌وه. ئه‌م فکریه‌ته ته‌نیا کێشه‌کانی کۆمه‌ڵگا هه‌ڵناسه‌نگێنێت، وه له هه‌مان کاتدا رزگاری چینی بن ده‌ست نێشان ده‌دات.
_رۆڵی هێزی پاراستن
له جموجۆلی سیاسی و گۆرانکاریه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگا کێشه‌ی جۆراوجۆر رووبه‌روو ده‌بێته‌وه.
بۆ خۆپاراستن و مه‌تمانه به‌خشین به لایه‌نگرانی ئه‌م بیروو بۆچونه پێویستی به هێزی پاراستن هه‌یه.
_رۆڵی عادڵانه
ده‌بێ به بێ جیاوازی له به‌ینی چین و توێژێک رۆلیکی عادڵانه ببینێ.
_رۆڵی کۆکردنه‌وه و بڵاو کرده‌نه‌وه.
یه‌ک ئیدیۆلۆژی رۆڵی کۆکردنه‌وه‌و بڵاو کردنی گروپی جیاواز ده‌بینێ. ده‌بێ بتوانێت سیستمی به‌رێوه به‌ریه‌تی و کۆکردنه‌وه‌ی لایه‌نگران و هاو فکران به سێوه‌یه‌کی گشتی له یه‌ک نزێک کاته‌وه.و له هه‌مان کاتدا ده‌بێ رۆلی دروست کردنی ناکۆکی له به‌ینی گروپه‌کاندا ببینێ بۆ پیشخستنی پێشبرکێیه‌کی ساله‌م و داهێنانی فکریه‌تی نوێ.
_رۆڵی شی کردنه‌وه‌ی دین
یه‌ک ئیدئۆلۆژی ده‌توانێت شوێنی یه‌ک سیستمی توندره‌وی دینی بگرێت.کاتێک فکریه‌تێک خۆی به ته‌نیا ڕێگای راست و دروست و ته‌نیا ئالته‌رناتیڤێک دانا ئه‌وه ئه‌م فکریه‌ته له چاڵاوێکی تاریک دایه و ڕێگای دیتنی راستیه‌کانی له خۆی به‌ستووه. لایه‌نگره‌کانیشی له شیستمێکی به‌ستراو دا ماونه‌ته‌وه. له‌و سیسته‌مه سته‌مکاری و ماف پێشێل کردن و رێگا نه‌دان به دیتنی راستیه‌کان له‌وێ به‌دی ده‌کرێت و ته‌نیا قوربانیه‌کانیشی ژنان و لاوانه‌ن له‌و سیسته‌مه‌دا.
با ئاماژه‌ش به‌وه بکه‌ین که نێوی هه‌ر پارتێک و رێخراوه‌یه‌کی سیاسی له ئیدیۆلۆژیه‌که‌یه‌وه دێت.به‌ڵام مه‌رج نیه که ئه‌و پارته و سیاسه‌ته‌که‌ی هه‌مان ئیدیۆلۆژی په‌یره‌و بکات ئه‌وه له پراکتیکی کاره‌کانیاندا ده‌یبینین. نێوی پارته‌که زۆرجار سیاسه‌تی پارته‌که‌مان بۆ دیار ناکات.
پارتێکی سیاسی ده‌بێ سیاسه‌ته‌کانی خۆی به گوێره‌ی هه‌لومه‌رجی کۆمه‌ڵگا رێکبخات و له رووداوه‌کانی رۆژانه هه‌ڵوێست نیشان بدات.و بۆ به‌دیهێنانی پرۆژه‌که‌ی پێویستی به هاوکاری پارت و رێخراوه سیاسیه‌کانی دیکه ده‌بێت پێویسته به شێوه‌یه‌کی دۆستانه هاریکاری یه‌کتر بکه‌ن.
پرسیار لێره‌دایه که ئێمه وه‌ک گه‌لی کورد که گه‌لێکی بن ده‌ستین چۆن ده‌توانێن رێگای چآره‌سه‌ری گونجاو ببینینه‌وه به پێ هه‌لومه‌رجی پێک هاته‌ی کۆمه‌لگا؟
رێبه‌رمان به‌ڕیز(ئه‌بدوڵا ئۆجه‌لان) له سالی 2005 دا فکریه‌تێکی نوێ و ریگا چاره‌یه‌کی چاره‌نوس سازی به پی پێک هاته‌ی کۆمه‌ڵگای کورد هێنا ئاراوه.
ئویش سیستمی کۆنفیدرالیسمی دیموکراتیه له رۆژ هه‌ڵاتی ناوین.ئه‌م سیسته‌مه رێگاچاره‌ی ئازادی و به ده‌ست هێنانی مافی نه‌ته‌وه‌ی بن ده‌سته.سیستمی کۆنفیدرالیسمی دیموکراتی نا ده‌وڵه‌تی (مه‌ده‌نی)و گه‌لیه. له‌م سیسته‌مه‌دا گه‌ل خاوه‌ن بریاره، و هه‌موو چین و توێژیکی کۆمه‌ڵگا به رێخستن ده‌بن، خاوه‌ن هێزی پاراستنه.. هتد..
یه‌کێتی هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان له سیستمێکی کۆنفیدراڵی به پێوێست ده‌بینی، یه‌کگرتوویی حیزب و ڕێخراوه سیاسیه‌کان و رێخراوه مه‌ده‌نیه‌کان به گرینگ ده‌بینێو به نرخی دیموکراسی هه‌ڵی ده‌سه‌نگێنێ.
ده‌با هه‌مومان بۆ یه‌کگرتووی و ئه‌رکی نه‌ته‌وه‌یمان هه‌ستین و هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌تی بکه‌ین و بۆ سیستمیکی کۆنفیدرالیسمی دیموکراتی تێ‌بکۆشین.ئه‌ڵبه‌ت هه‌موو ئیدیۆلۆژیه‌ک خاوه‌نی دیموکراسی نیه،بۆیه پێویسته بۆ وه‌دی هێنانی خه‌ونه‌کانمان له سیتمی کۆنفیدرالیسمی دیموکراتی به شێوه‌یه‌کی ئازاد وه سه‌ربه‌خۆ زیاتر په‌ره‌ی پێ بده‌ێن
سه‌رچاوه‌کان
کتێبی مێژوی فکری سیاسی به زمانی نۆروێژی
(politisk ide historie)
به‌یان نامه‌ی سیستمی کۆنفیدرالیسمی دیموکراتی