|
|
 |
 |
 |
|
 |
 |
| |
 |
2006-03-02 تێۆریه‌کی سیاسی که چۆن کۆمه‌ڵگایه‌ک به‌رێوه بچێت پێ ده‌ڵێن ئیدیۆلۆژی.
وشه‌ی ئیدیۆلۆژی بۆ یه‌که‌م جار له ساله‌کانی 1800 له بواری سیاسی به کار هێنرا.
له جیهاندا زۆر بیر‌و رای فکری جیاواز هه‌یه که چۆن کۆمه‌ڵگا به‌رێوه بجێت.
بۆ ئه‌وه‌ی بیر‌و رایه‌ک و فکریه‌تیک ببێت به ئیدیۆلۆژی پێویسته فکریه‌ته‌که ڕێنیشانده‌ری هه‌موو چین و توێژێکی کۆمه‌ڵگا بێت، و له هه‌موو بواره‌کاندا تێۆری دابرێژێت. |
|
| |
 |
2006-01-25 هه‌ڤاڵانی به‌رێز سپاستان ده‌که‌م بۆ ئه‌وه‌ی که جارێکی تر ئه‌و ئه‌رکه‌تان به من سپارد ئه‌و باوه‌رییه‌تان هه‌یه که بتوانم پێکی بێنم. منیش جارێکی تر له به‌رانبه‌ر ئێوه‌و گه‌له‌که‌مان و سه‌رۆک ئاپ‌و دا سۆز و په‌یمان ده‌ده‌م تا ئه‌توانم بیر بکه‌مه‌وه‌و لاقم هه‌ڵم ده‌گرێ له خزمه‌ت گه‌لی کورددا بم. هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ی بۆ ئاماده‌کارییه‌کانی دووهه‌مین کۆنگره‌ی PJAK له‌م‌ماوه‌یه‌دا کار و خه‌باتیان کرد له لایه‌ن خۆم و PJAKه‌وه سپاسیان ده‌که‌م و هیوادارم به‌و هێز و توانایه‌ی که له‌م ماوه‌یه‌دا نیشانتان دا له‌داهاتوشدا هه‌ر به‌و هێز و تواناییه کار و خه‌بات بکه‌ین تا بتوانین ئه‌و پیلان و پرۆژه‌ی که بڕیارمان دا پێکی بێنین. |
|
| |
 |
2005-12-04 ئه‌مڕۆ ساڵڕۆژی شه‌هاده‌تی شه‌هید هێرش حه‌یده‌ری ناسراو به گه‌ریلای فیدایی " میلیتان شێردڵ " ه. میلیتان شێردڵ یه‌کێک له گه‌ریلاکانی هه‌ره پێشکه‌وتووی ڕۆژهه‌ڵاتی له ناو ڕیزه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستانه که له ته‌مه‌نی گه‌نجی دا ته‌ڤلی ڕیزه‌کانی پارتیا كاركه‌رێن كوردستان بووه و هه‌ر له گه‌نجیش دا گیانی خۆی له‌م پێناوه دا به‌خت کرد. ساڵی شه‌هاده‌تی میلیتان 4 ی نۆڤامبری 2000 ه و له شه‌ڕی دژ به یه‌کیه‌تی نیشتیمانی دا له ناوچه‌ی " کانی جه‌نگێ " گیانی له ده‌ست دا.
|
|
| |
 |
2005-11-22 یه‌که‌مین سه‌ر‌هه‌ڵدانی ژنان له شۆرشی فه‌رانسه‌دا ده‌ستی پێ‌کرد. وشه‌ی فه‌مینیست له لاتینه‌وه وه‌رگیراوه که به واتای "ژن" دێت. هه‌ر وه‌ک زانراوه فه‌مینیسته‌کان بۆ وه‌ده‌ست هێنانی یه‌کسانی به‌ینی ژن و پیاو کاریان کردوه‌و کار ده‌که‌ن. له زه‌مانی دامه‌زراندی فه‌مینیسته‌وه دوو فکری جیاواز هه‌بوو. به‌شێکیان پێیان وایه له‌گه‌ڵ کاپیتالیزم ده‌کرێت هاوکاری بکرێ بۆ به‌ده‌ست هێنانی یه‌کسانی جنسی، به‌ڵام به‌شێکی دیکه‌یان له‌و به‌روایه‌دابون سیستم له بنه‌ره‌تدا بروخێت و سیسته‌مێکی نوێ به فکریه‌تی و نوێ و ئازادی خوازانه وه دابمه‌زرێت. ئه‌و خاڵانه‌ی که فه‌مینیسته‌کان له سه‌ری راده‌وه‌ستان بریتیه له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه. |
|
| |
 |
2005-10-20 شه‌و درنگه،
مانگ به‌رامبه‌رم چۆکی داداوه،
به بزه‌ییه‌و‌ه،
جوانی ژیان و هه‌بوون به به‌سته و گۆرانی له دنیای شه‌و‌ه زه‌نگدا ده‌چریکێنێت،
مانگ،
باس له هه‌بووون و دره‌وشانه‌وه ده‌کات،
له دنیای سام و سارد و تاریک‌دا...
باس له هه‌بوونی بوون ده‌کات،
باس له هیواو و ئاوات... |
|
| |
 |
2005-10-14 وڵاتێک.. گوندێک.. پیاوێک.
نا! پیاوێکی سه‌ڵت نا! پیاوێک و سازێک.. سازه‌پیاوێک!
نه‌غمه‌یه‌ک دێت..نه‌غمه یه‌کی خۆشی سازێک.
نا! نه‌غمه‌یه‌کی ته‌نیا نا! نه‌غمه‌یه‌ک له گه‌لڕ گرمه‌وهاڕه‌ی تۆپباراندا!
ئه‌رێ! ئێره دۆڵی شێخ عایشه‌یه له نێو دڵی قه‌ندیله سه‌ربه‌رزه‌که‌دا. هاژه‌ی چه‌م دآ و هاڕه‌ی باران... |
|
| |
 |
2005-08-27 "ئه‌گه‌ر گرێدانمان به یه‌که‌مین خوێنی ڕژاو له پێناو ئه‌و ڕێبازه پته‌و بێت، ئه‌وا ئاکام ئه‌گه‌ر پاکتاو بوونیش بێت تێکۆشان هه‌ر پێویسته به‌رده‌وام بێت. تێکۆشانێک که به خوێن تۆمار کرابێت بێ گومان هه‌ر په‌ره ده‌ستێنێت" |
|
| |
 |
2005-08-02 ماوه‌ی چه‌ند رۆژه له‌شاری "تیکاب" له‌پێناو پشتگیری له‌سه‌رۆک ئاپۆ هه‌ڵمه‌تی کۆکردنه‌وه‌ی ئیمزا به‌رده‌وام ده‌کات. لاوانی شاری "تیکاب" له‌م چوارچێوه‌یه‌دا وێنه‌و بڵاڤۆک و سی دی و به‌یاننامه‌یان له‌ئاستی شاردا بڵاو کرده‌وه و دروشمی "بژی سه‌رۆک ئاپۆ" و "بژی په‌ژاک"یان وته‌وه. هه‌روه‌ها شه‌هیدانی ئه‌م دواییه‌ی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان و راپه‌ڕینه جه‌ماوه‌رییه‌کانیان به‌بیر هێنایه‌وه‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌یان به‌ست.
|
|
| |
 |
2005-07-31 له ستۆکهۆڵمی پایته‌ختی سوید کاتژمێر 16.00-17.00 له ناوه‌ندی شار، کوردستانیان کۆ بوونه‌وه و به به‌رزکرنه‌وه ئاڵای کوردستان،پارتی ژیانی ئازادی کوردستان،پارتی چآره‌سه‌ری کوردستان، کۆنگره‌ی گه‌ل و ئاڵای کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیکی کوردستان و هاوکات به بلاو کردنه‌وه راپۆرتێک له سه‌ر ڕووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و داخویانی پاڕتی ژیانی ئازادی کوردستان به دوو زمانی سویدی و ئینگلیزی و هاوکات خوێندنه‌ووه‌ی چه‌ند مه‌قاله‌یه‌ک له لایه‌ن به‌شداو بووانه‌وه چالاکییه‌که کۆتایی پێهات.
|
|
| |
 |
2005-07-25 رێکه‌وت 19/7/2005 دوو کچی لاو به‌نێوه‌کانی "شه‌هناز ئیلامه وا حالی کچی یۆسف" نیشته‌جێی گوندی "دێم"ی سه‌ر به‌شاری "ماکۆ" و "زه‌ینه‌ب ئارمین" کچی "محه‌مه‌د مه‌عروف" نیشته‌جێی گوندی "کۆچ کاکی" هه‌ر سه‌ر به‌و شاره له‌کاتێکدا که ده‌یانهه‌ویست به‌شداری ریزه‌کانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (PJAK) بن له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌کانیانه‌وه هه‌ستیان پێکراو به‌توندی که‌وتنه به‌ر زه‌خت و گوشاره‌وه و بنه‌ماڵه‌کانیان بۆ ئه‌وه‌ی که به‌رگری له‌به‌شداربوونیان بۆ ریزه‌کانی گه‌ریلا بکه‌ن، هه‌وڵیان دا به‌زۆری به‌مێردیان بده‌ن، به‌ڵام ئه‌و دوو کچه لاوه که سوور بوون له‌سه‌ر به‌شداربوون بۆ ریزه‌کانی PJAK له‌به‌رامبه‌ر گوشاره‌کانی بنه‌ماڵه ئاگریان له‌جه‌سته‌ی خۆیان به‌ردا و له‌ئاکامدا ژیانیان له‌ده‌ستدا. |
|
|
 |
|