بۆ رای گشتی 2006-11-17
بۆ رای گشتی
هه‌ر چه‌نده کۆنسێپت و سیاسه‌تی دژ به گه‌لی کورد له لایه‌ن رژیمه‌کانی داگیرکه‌ری کوردستان، له قۆناغی دواییدا به دژوارترین شێوه په‌ره ده‌ستێنێت و له دوایین په‌له‌قاژه‌ی ئه‌و رژیمانه به شێوازی تایبه‌ت و به هاوپه‌یمانیه‌تیان، که هێرش بۆ سه‌ر گه‌لی کورده؛ و له هه‌ر ئاستێک‌دا بۆ ئاسته‌نگ‌کردنی چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد، سیاسه‌تی کۆنی ئینکار و قڕکردن به سه‌ر گه‌له‌که‌ماندا داده‌سه‌پێنن. به‌ڵام له لایه‌کی تریشه‌وه تێکۆشانی ئازادیخوازی گه‌لی کورد هه‌تا دوا راده له به‌رزبوونه‌وه دایه و به‌رخۆدانی زانستیانه له هه‌موو گۆڕه‌پانێکی کوردستان و هه‌رێمه‌که به تایبه‌تی و جیهاندا به گشتی، پێش ده‌که‌وێت.
گه‌لی کوردیش به‌و په‌ڕی وشیارییه‌وه که له کۆنسێپت و هاوپه‌یمانه‌تییه‌کان تێگه‌یشتووه و له به‌رامبه‌ردا به شێوه‌یه‌کی بێ وێنه خۆڕاگری ده‌کات.
ئه‌و پله‌یه‌ی که تێکۆشانی ئازادیخوازی گه‌له‌که‌مان پێگه‌یشتووه، له راستیدا پێناسه‌ی قۆناخێکی نوێیه، که کێشه‌ی کورد به هه‌موو شێوازێک چاره‌سه‌ری خۆی ده‌سه‌پێنێت و رۆڵه‌کانی گه‌لی کورد له پێناوه‌دا به گیان فیداییه‌وه به‌ره‌و پیری شه‌هاده‌ت ده‌ڕۆن. له‌و قۆناغه‌دا، خۆڕاگری و فیداکاری شان به شانی هه‌مه لایه‌نه‌ی گه‌ل و گریلا، سیاسه‌ت و هێرشی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی داگیرکه‌ران پووچه‌ڵ ده‌کاته‌وه.
رژیمی ئێران له‌م نێوه‌نده‌دا به ته‌واوی سیاسه‌تی دژه کورد په‌یره‌و ده‌کات و به تایبه‌تی به هێرشی سه‌ربازی له هه‌موو هه‌رێمه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌ستی به ئۆپه‌راسیون و هێرشی هه‌مه‌لایه‌نه کردووه.
به‌داخه‌وه له ئاکامی هه‌ستانی لافاو له چیای قه‌ندیلی باشووری کوردستان، ئه‌ندامی کۆردیناسیۆنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان، په‌ژاک و ئه‌ندامی کۆنسه‌ی به‌رێوه‌به‌ری کۆما کۆمه‌ڵانی کوردستان خزر خڕنگه، ناسراو به عاکف زاگرۆس مامۆ و به‌رپرسی چاپه‌مه‌نی په‌ژاک، فه‌رمی رۆسته‌م، ناسراو به سیروان نالی، له 5 نوامبر به‌رابه‌ر به شه‌وی یه‌کشه‌مه 14ی خه‌زلوه‌ر له کاتی به‌رێوه‌بردنی ئه‌رکی رێکخستن، به هۆی کاره‌ساتی لافاو، شه‌هید بوون.
رێگای هه‌ڤاڵان ئاکیف و سیروان، وه‌ک میلیتانێکی که هه‌میشه له ڕیزی پێشه‌وه له هه‌موو هه‌ل و مه‌رجێکی دژوار‌دا پێشه‌نگی خه‌بات و سه‌رچاوه‌ی وره‌ی شۆڕشگێری بوون، به‌رز و به‌رده‌وام بێت.
شه‌هید خزر خڕنگه، ناسراو به عاکف زاگرۆس مامۆ، له ساڵی 1978 له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له شاری بۆکان له دایک بووه و له ساڵی 1999 دا په‌یوه‌ندی به تێ کۆشانی ئازادی گه‌لی کورده‌وه کرده‌وه و له ناو کاروباری په‌ژاک دا ڕۆڵێکی مه‌زنی هه‌بووه.
شه‌هید "ئاکیف" کادر و سه‌رکرده‌یه‌کی به ئه‌زموون و لێهاتوو بوو که له لایه‌نی که‌سایه‌تییه‌وه، پێوانه‌کانی فه‌لسه‌فی و رێبازی ئاپۆچێتی له هه‌موو ته‌وه‌ره‌کانی فیکری و زه‌ینی، ره‌وشتی ژیان و پێوه‌ندییه‌کان، کردار و تێکۆشانی شۆڕشگێری و هه‌ڵوێست و بنه‌ماکانی ئازادیخوازی له خۆیدا، به‌رجه‌سته کردبوو.
هه‌ڤاڵان "ئاکیف" و "سیروان" بۆ په‌ژاک و گه‌لی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، به ژیان و خه‌بات و شه‌هاده‌تی خۆیان، پێشه‌نگی راسته‌قینه‌ی چه‌مکی نه‌ته‌وه‌یی ـ دیموکراتین و له هه‌لومه‌رجێ دژواری شۆرشی رزگاریخوازی گه‌ل‌دا، نموونه‌ی سه‌رکرده و که‌سایه‌تیه‌کی نه‌ته‌وه‌یین، که له مێژووی نوێ تێکۆشانی گه‌لی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، به پێشه‌نگایه‌تی رێبه‌ر ئاپۆ، شوێن په‌نجه‌یان بۆ هه‌میشه دیار ده‌بێت.
"پژاک" له پێناو به‌دیهێنانی ئامانج و به‌رده‌وامی رێبازی پیرۆز‌یان، هه‌تا دوا دڵۆپی خوێن تێده‌کۆشێت و شه‌هیدبوونی هه‌والان، وه‌کوو قه‌ڵه‌مبازێکی نوێ له تێکۆشانی خۆی ده‌بینێت.
له‌ته‌ک رێبازی شه‌هیدان ئاکیف و سیروان و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی شۆڕشی ئازادیخوازی گه‌لی کورد په‌یمان نوێ ده‌کاته‌وه که سوور بێت له سه‌ر رێبازی فیداکارانه‌یان و خزمه‌ت و تێکۆشان له پێناوی ئازادی گه‌لی چه‌وساوه‌ی کورد.
له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه وه‌کوو ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی په‌ژاک له ئه‌وروپا، پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی گه‌لی خۆڕاگری کوردستان و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان "ئاکیف" و "سیروان" ده‌که‌ین و بانگ له سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کانی گه‌له‌که‌مان، به تایبه‌تی ژنان و لاوان، ده‌که‌ین که به‌و په‌ڕی به‌رپرسیارتییه‌وه له‌م شه‌هیدانه خاوه‌ندار ده‌رکه‌ون و یادی ئه‌و نه‌مرانه به‌رز راگرن.
بژی رێبه‌ر ئاپۆ
بژی تێکۆشانی ئازادیخوازی گه‌له‌که‌مان
بژی رێبازی فیداکارانه‌ی شه‌هیدان
شه‌هید نامرن
پارتی ژیانی ئازادی کوردستان PJAK
کومیته‌ی ئوروپا
16ی خه‌زه‌لوه‌ر
07.11.2006
|