شه‌هید هێرش کارزان1983-00-00 - 2006-05-18
کارزان ، به‌و شێوه‌ی که دیتم...
بۆ شه‌هید جه‌مشید مه‌له‌ک پوور ( هێرش کارزان سنه‌یی )
نووسینی ؛ میلیتان ئاپۆئیست
یه‌که‌مین جار که دیتم، ساڵی 2004 بوو، له کانی جه‌نگێ ...
یه‌که‌مین جار که دیتم و وه‌ک هه‌موو ئینسانێک که یه‌که‌م جار ده‌یاندیت و ئه‌ڤینداری ده‌بوون.
_ ناوت چییه؟!
_ هێرش کارزان...
ڕاوه‌ستانی نه‌بوو. هه‌رگیز ڕاوه‌ستانی نه‌بوو. شۆڕشگه‌ر و ڕاوه‌ستان مه‌حاڵه. ئه‌وه فه‌لسه‌فه‌ی ئاپۆ بوو، فه‌لسه‌فه‌یه‌ک که کارزانه‌کانی ده‌خووڵقاند. فه‌لسه‌فه‌ی ڕانه‌وه‌ستان. ئاو که ڕاوه‌ستا بۆگه‌ن ده‌بێ، ڕووباره‌کان بۆیه گه‌وره‌ن خرۆشانن، ڕووبار بۆنی عه‌تری لێ دێت، بۆنی ژیان... به‌رده‌وام نانی ساز ده‌کرد.
_ فه‌رموون هه‌ڤال. نان ئاماده‌یه.
دانیشتین و ده‌ستمان کرد به نان خواردن.
_ خه‌ڵکی کوێی؟!
_ سنه...
باوه‌ڕم نه‌ده‌کرد.
_ نا تۆ سنه‌یی نیت. من هه‌ڤاڵی سنه‌ییم زۆر دیون. هه‌ڤاڵی شوان ده‌ناسی!؟ یان هه‌ڤاڵ بڕیار... ئه‌وانیش سنه‌یین. به‌لام تۆ زاراوه‌ت له باکوور ده‌چێت... ڕه‌نگه بۆ خه‌بات هاتوویه سنه بۆیه شاره‌که به باشی ده‌ناسی. زۆر هه‌ڤاڵی باکووری بۆ خه‌باتی نهێنی دێنه سنه و ده‌ور و به‌ری...
پێکه‌نی؛_ باوه‌ڕ که هه‌ڤاڵ سنه‌ییم. خه‌ڵکی گه‌ڕه‌کی چوارباخم. ته‌نانه‌ت دایک و باوکیشم کاتێک بۆ سه‌ردانی من هاتبوون له به‌ر ئه‌وه‌ی که زاراوه‌کانی کوردیم تێکه‌ڵ کردووه و له ناو وشه‌کانم دا کرمانجی هه‌بوو، سه‌ریان سووڕ مابوو. هه‌ڤاڵ ئێره پ ک ک یه و سوورمانجی پێشکه‌وتووه.
تا ماوه‌یه‌کی درێژ باوه‌ڕم پێ نه‌کرد. سیمایه‌کی دڵڕفێنی هه‌بوو. پرچی به سه‌ر ده‌م و چاوی دا هاتبووه خوارێ. پرچێکی نه‌رم و له‌خت و ڕه‌ش. ده‌تگووت به ڕۆن چه‌وری ده‌کات، به‌ڵام ته‌واو سرووشتی بوو. له کاتی نان خواردن دا باسمان له فه‌لسه‌فه‌ی مانی و بوودا کرد. زانا بوونی له فه‌لسه‌فه‌کان دا سه‌ری هه‌ر که‌سی سووڕ ده‌هێشت. ئه‌ویش وه‌ک من گیا خوار بوو. بۆ ماوه‌یه‌ک باسی له گرینگی بوودا و مانی کرد و ئینجا چووه سه‌ر کتێبی " فواید گیاه خواری" نووسراوه‌ی سادق هیدایه‌ت. ته‌واوی ڕۆمان و نووسراوه‌کانی هیدایه‌تی خوێند بووه‌وه و ئانالیزی ده‌کردن؛ " بوف کور"، " حاجی آقا " ، " داش آکل " ... ساتر و نیچه و مارکس و ... ته‌واوی فه‌یله‌سۆفه‌کانی به ته‌واوی ته‌حلیل ده‌کرد و لایه‌نه‌کانی تایبه‌تی ئه‌وانی به شێوه‌ی باش و خراپ ته‌حلیل ده‌کرد. زانیم که له گه‌ڵ که‌سایه‌تییه‌کی ئاسایی دا ڕوو به ڕوو نیم... ئه‌و به ڕاستیش ئاسایی نه‌بوو. کادرێکی چه‌ندین ساڵه‌ی پ ک ک و ئێستاش په‌ژاک بوو. مرۆڤ به دیتنی که‌سانی وه‌ک ئه‌و که که‌م نه‌بوون له ناو ڕیزه‌کانی پ ک ک دا ئیمانی به ڕاستی عه‌زه‌مه‌تی ڕێبه‌ر ئاپۆ ده‌هێنا.
هه‌ڤاڵان به‌ره‌به‌ری شه‌و هاتنه لامان و گووتیان؛ ده‌بێ خۆتان ئاماده بکه‌ن و بچنه که‌مپی په‌ژاک له قه‌رارگای " قه‌ڵاتووکان"... واتا له‌و به‌ری قه‌ندیله‌وه بۆ ئه‌و به‌ر... ڕێگایه‌کی ئێجگار دوور. ماشێنی تایبه‌تی هه‌ڤاڵان که له‌ندکرووزێک بوو هات. سوار بووین و ڕۆیشتین. کاتژمێرێک و نیو له ڕیگه دابووین و ڕانه‌نده‌یه‌کی چوارشانه به مووسه‌له‌حی ماشێنه‌که‌ی ده‌ئاژووت. له ڕێگه دا گۆرانیه‌کانی جوان حاجۆ هه‌ستێکی گه‌رمی پێ ده‌به‌خشین، هه‌ستێکی شۆڕشگه‌ری . به تایبه‌ت ئه‌م گۆرانیه‌ی؛ " من ناوێ خوه کۆلا ل برجێ دیار به‌کر" یان گۆرانی ؛ " ماسی بێ ئا‌ڤ ناژی ... " جالب بوو که کاتێک ده‌گه‌یشتینه نزیک بازڕه‌سی هێزه‌کانی یه‌کیه‌تی، ڕانه‌نده‌که‌مان ده‌یگووت؛ _ ئه‌وه گه‌یشتینه هێزه‌کانی ئامریکا...
_ کوا ئامریکا؟!
_ هه‌ڤاڵ ئه‌وانه ده‌ڵێم هێزه‌کانی یه‌کیه‌تی. کوردن به‌ڵام ته‌واو ئامریکایین . ها سه‌یر که جل و به‌رگیشیان ئامریکایه...
له کاتی گه‌یشتن به که‌مپی شه‌هید هاروون دابه‌زین. له هه‌ڤاڵی ڕانه‌نه‌ده‌م پرسی ؛ هه‌ڤاڵ بۆ چی له کاتی لێخووڕینی ماشێن دا ئاوا مووسه‌له‌حی و به ڕاحه‌تی دانانیشی؟!
وڵامی دامه‌وه؛ _ هه‌ڤاڵ ئێره باشووره. پڕمه‌ترسی ترین جێگه... چرکه به چرکه تالووکه هه‌یه و سیاسه‌تی ئێره دیار نییه. دواتر ئێمه شۆڕشگه‌رین و شۆڕشگه‌ر ده‌بێ له هه‌ر شوێنێک ئاماده بێت و نابێ له ڕاحه‌تی خۆی بفکرێت.
زۆر خۆشیم لێی هات.
له که‌مپی شه‌هید هاروون تا قه‌رارگای په‌ژاک له قه‌ڵاتووکان به پیاده وه‌سه‌ر شاخ که‌ووتین. کاتێک گه‌یشتینه ناو هه‌ڤاڵانی په‌ژاک به پێشوازمان هاتن و به ده‌ستدانه‌وه و ماچ هاتنه لامان. هه‌ڤاڵ بڕیار، زاگرۆس، ئاکیف، شۆڕش بۆکانی، و ... ئێمه چه‌ندین کاتژمێر دانیشتین و قسه‌مان کرد. شه‌و کاتێک که من به ناو گژ و گیاکان دا له سه‌نگه‌رێکه‌وه ( مانگه‌یه‌ک ) بۆ سه‌نگه‌رێکی دیکه ده‌ڕۆیشتم، له ناکاو له ناو گژ و گیا و دره‌خته‌کانی جه‌نگه‌ڵ دا سێبه‌ر و تارمایی دوو که‌سی چه‌کدارم دیت که به‌ره‌و که‌مپی ئێمه ده‌هاتن. با‌نگم لێ کردن: ئێوه کێن؟!
_ مه‌رحه‌با هه‌ڤاڵی میلیتان. ئێمه‌ین. هێرشی سنه و ڕامانی مه‌هاباد.
هه‌یکه‌لی بڵندی ڕامانم ناسیه‌وه. ده‌ستم له گه‌ڵ دانه‌وه و گووتم؛
_ هه‌ڤاڵ ئێوه لێره چی ده‌که‌ن.
_ له قه‌رارگای کانی جه‌نگێوه هاتوون. به پیاده هاتین و به ڕێگه‌یه‌کی سه‌ختیش دا هاتین.
گووتم؛
_ باشه ئه‌دی بۆ له گه‌ڵ ئێمه به ماشێن نه‌ده‌هاتن؟! خۆ جێگه هه‌بوو.
هێرش گووتی؛
_ هه‌ڤاڵ ئێوه میوانی ئێمه‌ن. ده‌بێ جێگه‌تان ڕاحه‌ت بێت و ئازار نه‌بینن. ئه‌گه‌ر ئێمه هاتباین بۆی هه‌بوو که له گه‌ڵ ئێوه هێندێک هه‌ڤاڵی دیکه‌ش له ڕێگه دا سوار بووبان و ئه‌و کات هه‌م جێگه‌ی ئێوه خراپ ده‌بوو هه‌میش هه‌ڤاڵانی بریندار...ئێمه گه‌ریلاین و گه‌ریلا واتا شۆڕشگه‌رێک که به شاخه‌وه ده‌ژی و له شاخ ده‌ژی... بۆ ئێمه 7- 6 کاتژمێر ڕێگه ئاساییه.
ئه‌وان 7 کاتژمێر ڕێگه‌یان پێوا بوو...ئه‌و جاره‌یان هه‌ستم به فیداکاری مه‌زنی ئه‌وان کرد. ئه‌وان ده‌یانزانی که ئێمه هه‌ڤاڵی دیکه‌شمان له ڕێگه دا له گه‌ڵ سوار ده‌بێت و هه‌ر بۆیه‌ش له گه‌ڵ ئێمه نه‌هاتبوون. به ڕاستیش هه‌ر وا بوو و دوو هه‌ڤاڵی بریندار له گه‌ڵمان بوون. به‌ڵام دیسانیش جێگه بۆ ئه‌وان هه‌بوو. که چی فیداکاران ئه‌و شتانه نازانن.
کات به کات زۆرتر ئه‌وینداری هه‌ڵس و که‌وت و ڕه‌فتاری ده‌بووم. کات به کات زۆرتر له شێوازی قسه کردن و ده‌نگی نه‌رم و گووتاری ئه‌ده‌بی و فه‌لسه‌فی هێرش له‌ززه‌تم ده‌برد. ڕۆژنامه‌ی ئاڵته‌رناتیڤی به فارسی ئاماده ده‌کرد و له وتاغی ئینته‌رنه‌ت و وتاغی تایپ به ناو کامپیووتێڕه‌کان دا ده‌هات و ده‌چوو. هه‌میشه قۆڵه‌کانی بۆ کار هه‌ڵده‌کرد. ئاخر هه‌میشه خه‌ریکی کار بوو. له 6 و نیوی به‌یانی تا 1 و 2 ی شه‌و. هه‌ڵبه‌ت له گه‌ڵ کاته‌کانی کێشکدانی نیوه شه‌وان... جا زستان بێت یان هاوین... به‌فر بێت یان باران یان تۆفان... ئه‌ویش له قه‌ندیل... تایپ کردن بۆ ئه‌و ئاسانترین کار بوو که به خێراترین شێوه ئه‌نجامی ده‌دا. کامپیووتێڕ له به‌رزایی قه‌ندیل. به‌رزاییه‌ک که 2 کاتژمێر ده‌گرێت تا بیگه‌یه‌ی. ئه‌وه‌یه هێزی پ ک ک . ئه‌وه‌یه خووڵقێنه‌ر بوونی ئه‌م حه‌ڕه‌که‌ته و ئه‌و خووڵقێنه‌ر بوونه‌ش له ئیدیۆلۆژی و باوه‌ڕی ئه‌وان سه‌رچاوه‌ی ده‌گرت. لێره دا جیاوازی پ ک ک و پارته‌کانی کلاسیک ده‌رده‌که‌وت. ئه‌و پارتانه‌ی که هه‌موو شتێکیان له ده‌ره‌وه ده‌وێت و ڕۆژێک ناتوانن به باشی له سه‌ر پێی خۆیان ڕاو‌ستن. به کاره‌بایه‌ک که له هێز و ئه‌نه‌رژی ئاو وه‌رده‌گیرا کامپیوتێر و چرا و سه‌ته‌لایتیان داییسا. له هه‌ر شوێنێکیش چرایه‌کی ده‌ستیت ده‌دیت...
به ڕۆژ کاتێک ده‌رفه‌تی ده‌بوو ده‌هاته لامان و شوێنی چاپه‌مه‌نی که ماڵی سه‌ره‌کی بوو بۆ چه‌ند کاتێک به جێ ده‌هێشت و له گه‌ڵ ئێمه ده‌دوا. باسی ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌کرد... باسی خه‌بات... باسی ئاپۆئیزم و گرینگی چالاکی په‌ژاک...
شاخ پڕ بوو له دووپشک و جاڵجاڵۆکه و هه‌ڵه‌په‌زه که به‌رده‌وام هه‌ڵه‌په‌زه ده‌هاتنه سه‌ر له‌شی ئێمه و هه‌ڤاڵان. من لێیان ده‌ترسام و به په‌له هه‌وڵم ده‌دا که هه‌ڵه‌په‌زه‌کان له خۆم دوور خه‌مه‌وه. به تایبه‌ت شه‌وانه له ناو مانگه ( سه‌نگه‌ر ) دا. ته‌نانه‌ت شه‌وێک من و دوو وه‌لاط پارێزی ڕۆژهه‌ڵاتی که تازه له شار هاتبوون، تا نزیکه‌ی به‌یانی له ترسی هه‌ڵه‌په‌زه‌کان ( که هه‌ر به بیست ده‌قه یه‌کدانه ده‌هاته سه‌ر له‌شمان ) نه‌خه‌وتین... به‌ڵام هه‌ڤاڵان به هێمنی ڕه‌فتاریان له گه‌ڵ هه‌ڵه‌په‌زه‌کان ده‌کرد و نه‌یانده‌هێشت بیانکووژین. به تایبه‌ت هه‌ڤاڵ شۆڕش بۆکانی و هێرش کارزان... ته‌نانه‌ت شۆڕش شه‌وێک تا به‌یانی له کاتێک دا که کتێبێکی ده‌خوێنده‌وه و هه‌ڵه‌په‌زه‌یه‌ک هاتبوو سه‌ر کتێبه‌که‌ی ، به هۆی ئه‌وه‌ی که دڵی نه‌هاتبوو هه‌ڵه‌په‌زه‌که ئازار بدرێت، به ئاواڵه‌یی کتێبه‌که‌ی هێشت بوویه‌وه و تا دره‌نگانی شه‌و چاوی تێ بڕی بوو. هه‌ڤاڵان به بێ ترس و دۆستانه هه‌ڵه‌په‌زه‌کانیان له سه‌ر په‌نجه داده‌نا و به ئارامی لایان ده‌بردن. هێرش ڕێزێکی زۆری له هه‌موو گیانله‌به‌ره‌کان ده‌گرت. ئه‌و به ته‌واوی له ناو مانی و بوودا و مه‌زده‌ک و زه‌رده‌شت دا نووقم ببوو.
تازه ده‌مزانی که ئه‌وانه کێن!؟ تا زه ده‌مزانی که په‌ژاک چ کاردگه‌لێکی گه‌وره له ناوی دا هه‌یه؟!
ئێمه هاتینه‌وه و بیره‌وه‌ی هێرش و هه‌ڤاڵانی کچ و کووڕی فیدایی په‌ژاک و پ ک ک له بیرمان دا بوون. هاتینه‌وه شاره‌کانی ڕۆژهه‌لات و له هه‌مان کات دا ڕووحمان له چیاکان دا بوو.
ساڵێک تێپه‌ڕی و کۆمه‌ڵێک له دۆستانی ئێمه به به‌هانه‌ی شاخه‌وانی له گه‌ڵ شاخه‌وانه‌کانی دیکه‌ی کوردستان و ئێران ( سه‌ره‌ڕای تۆپبارانی ئێران) چونه قه‌ندیل و به به‌ری پیرانشار به‌ره‌و ناوچه‌ی "دۆڵه ئایشێ " به‌ڕێ که‌وتن. ئه‌وان چه‌ند ڕۆژێک له لای گه‌ریلاکانی په‌ژاک مابونه‌وه و دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ڕۆژهه‌لات به‌رده‌وام باسی خۆشه‌ویستی هه‌ڤاڵان و فیداکاری و زانست ئه‌وانیان ده‌کرد. ده‌تگووت به چه‌ند ڕۆژان په‌روه‌رده‌ی تایبه‌تیان دیتووه. ته‌نانه‌ت ڕه‌فتار و هه‌ڵس و که‌وتیان فه‌ڕقی ده‌کرد. ئایا که‌س هه‌یه ڕاستی ئینسان ساز بوونی فه‌لسه‌فه‌ی ئاپۆئیزمی پێ ئینکار بکرێت؟! ئه‌وان هه‌ڤاڵ حه‌سه‌نی سووریه ( که له شه‌ڕی پاسداران دا له پیرانشار شه‌هید که‌وت) و ده‌یان کادرۆی دیکه‌یان دیت بوو. ته‌نانه‌ت شوانه‌ی سه‌ید قادر که دواتر شه‌هید که‌وت به به‌هانه‌ی شاخه‌وانی هاتبووه ئه‌وێ و له گه‌ڵ هه‌ڤاڵانی په‌ژاک بوو. ڕه‌فێقه‌کانم باسیان له هێز و گه‌وره‌یی په‌ژاک ده‌کرد و له‌م نێوه‌ش دا به تایبه‌ت له سه‌ر هێندێک که‌سایه‌تی قسه‌یان ده‌کرد که له‌وێ دیت بوویانن. به تایبه‌ت گه‌ریلاکانی کچ کاریگه‌ریه‌کی زۆریان له سه‌ر دانابوون. له‌م نێوه‌ش دا به‌رده‌وام باسیان له هه‌ڤاڵ هێرش کارزان ده‌کرد... هێرش به چه‌ند ڕۆژان گه‌وره‌ترین کاریگه‌ری ئیدیۆلۆژیکی له سه‌ر ئه‌م خه‌ڵکه دانابوو. ئه‌وه‌ش یه‌کێک له تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی ئه‌م هه‌ڤاڵه بوو. هه‌ڤاڵێک که من ئیمانم پێی هێنا بوو. هه‌ڤاڵێک که هه‌ر که‌س له ڕێگه‌ی ئه‌و ده‌یتوانی ئیمان به توانایی و زانست و فه‌لسه‌فه‌ی پ ک ک و ڕێبه‌ر ئاپۆ بهێنێت.
دواتر جیا له جارێکی دیکه که ساڵێک دواتر سه‌ردانی چیام کرد و له هه‌مان که‌مپ و له کاتی خه‌باتی چاپه‌مه‌نی له ژووری کامپیتێڕ دا دیتمه‌وه، ئیتر دواتر نه من هێرشم دیته‌وه و نه توانیم سه‌ردانی بکه‌م. تا ئه‌وه‌ی که ئه‌مساڵ ( ساڵی پڕ له شه‌ڕ و ئۆپێڕاسیۆنی 2006 ) ساڵێک که له هه‌ر لاوه ئێران و تورکیه و ... به شیوه‌یه‌کی به‌رفراوان و هاوبه‌ش هێرشی هێزه‌کانی هیوای گه‌ل پ ک ک و په‌ژاکیان کرد، له مانگی گووڵان دا له ناوچه‌ی نزیک شاری بانه، هێرش کارزان که‌وته ناو ئۆپێڕاسیۆنێکی هێزه‌کانی داگیرکه‌ر و فاشیستی ئێران و فیشه‌کی گڵاوی ئه‌وانی به‌رکه‌وت.
به بیستنی ئه‌و هه‌واڵه گریان و شیوه‌ن ئێمه‌ی داگرت. لام وا نییه که بۆ که‌س به‌م ڕاده‌یه گریا بم. ئه‌وه ئێمه بووین ، ئێمه که ده‌مانزانی فیشه‌کی دووژمن کێی هه‌نگاوتووه. ئه‌وه ئێمه بووین که ده‌مانزانی چ که‌سایه‌تییه‌کی گه‌وره‌مان له ده‌ست داوه. چ عاتیفه و زانست و ئیده و باوه‌ڕییه‌ک بوو ئه‌م که‌سه. کارزانێکی ته‌واو کارزان. وه هێرش بوو بۆ سه‌ر کۆنه‌په‌ره‌ستی و پاشڤه‌ڕۆیی. تێک شکێنه‌ر بوو به په‌نجه‌کانی به هێز و وه‌رزیشکارانه‌ی و هێمنی هێنه‌ر بوو به ده‌نگ و ڕه‌فتار و ڕووخساری شۆڕشگه‌رانه و ئارامی خۆی. ئه‌و ده‌ریایه‌کی هێمن بوو، له ئه‌ندێشه و له کردار و له گووتار دا. به ئه‌ندێشه و گووتار و ئاکاری ئاهوورایی ده‌ژیا و ده‌ریایه‌کی خرۆشان و تۆفانیش بوو له به‌رامبه‌ر نه‌یاران دا.
هێرشمان چوو. هێرش کارزان. وه داخی ئه‌وه‌ی که وا باشترین ڕۆڵه‌کانمان تێ دا ده‌چوون منی ده‌کووشت؛ هه‌ڤاڵان زانا، ته‌وار، ڕێبین، دڵخواز، هێمن، زاگرۆس، ... ئێستاش زانایه‌کی دیکه ...
به خۆم ده‌گووت؛ ئایا زووڵم نییه که کارزانه‌کان بکووژرێن و ئێمه بژین؟! ئایا ئه‌وه ژیانه که ئێمه هه‌مانه؟! ئه‌وانه‌ی که ژیانیان واتادار بوو گیانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن و ئێمه‌ی بێ نرخ ده‌بێ هه‌ناسه‌مان به‌رده‌وام بێت؟! وه‌لاه زووڵمه، مه‌رگی هێرش و هه‌ڤاڵانی وه‌ک هێرش...
گریاین و گریاین و گریاین... فرمێسکه‌کانمان بۆ ڕانه‌ده‌وه‌ستا، ئێمه ده‌مانزانی که زاگرۆس و ڕێبین و هێمن و هێرش کێن و کێمان له ده