|
یه‌کێتی ژنانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان زه‌خت و گوشاری له سه‌ر ژنانی ئیرانی شه‌رمه‌زار ده‌کات 2006-06-17
یه‌کێتی ژنانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له سه‌ر روداوه‌کانی ئه‌م دوایانه‌ی تاران به‌ڵاڤۆکێکی نوسراوی راگه‌یاند. له به‌ڵاڤۆکه‌که دا نوسراوه که رژێمی ئیران یه کێک له‌و رژێمانه‌ی که به پێشێلکه‌ری مافی مرۆڤ ده‌ناسرێ. ئه‌و رژێمه به ئاکاره دژه مرۆڤایه‌تیه‌کانی خۆی، هێرشی ده‌کاته سه‌ر چالاکیه دیموکراتیانه‌ی گه‌لی ئێران و له برامبه‌ر به هه‌ر چه‌شنه چالاکیه‌ک کۆسپ و ته‌گره ده‌نێته‌وه.یه‌کێتی ژنانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان زه‌خت و گوشاری له سه‌ر ژنانی ئیرانی شه‌رمه‌زار ده‌کات
یه‌کێتی ژنانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له سه‌ر روداوه‌کانی ئه‌م دوایانه‌ی تاران به‌ڵاڤۆکێکی نوسراوی راگه‌یاند. له به‌ڵاڤۆکه‌که دا نوسراوه که رژێمی ئیران یه کێک له‌و رژێمانه‌ی که به پێشێلکه‌ری مافی مرۆڤ ده‌ناسرێ. ئه‌و رژێمه به ئاکاره دژه مرۆڤایه‌تیه‌کانی خۆی، هێرشی ده‌کاته سه‌ر چالاکیه دیموکراتیانه‌ی گه‌لی ئێران و له برامبه‌ر به هه‌ر چه‌شنه چالاکیه‌ک کۆسپ و ته‌گره ده‌نێته‌وه.
هه‌روه‌ها YJRK رایگه‌یاند که له رۆژێک دا که ژنان به بۆنه‌ی رۆژی "دژایه‌تی له گه‌لڕ په‌یره‌و کردنی زه‌خت و زۆری له سه‌ر ژنان" دێنه کۆڵان و شه‌قامه‌کان و ناره‌زایه‌تی خۆیان له سه‌ر ئه‌م پێکهاته‌یه ده‌رده‌برن، و یه‌کێکه له حقوقی ترین مافه‌کانی هه‌ر ژنێک، رژێمی کۆماری ئیسلامی به ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌م چالاکیه و هێرش له سه‌ر ئه‌وان، دیسان رووی درندانه‌ی خۆی نیشان ده‌دات و به ده‌یان ژن ده‌خاته به‌ندیخانه‌وه. شایانی باسه که سیسته‌می تیوکراتی ئێران، سیسته‌مێکه که به هیچ ئاوایه‌کی چالاکی دیموکراتیانه قه‌بووڵ ناکات وله سه‌ر په‌یره‌و کردنی زه‌خت و گوشار پێداگری ده‌کات.
له نوسراوه‌که YJRK دا هاتووه که، ئێمه وه‌ک YJRK په‌یره‌و کردنی زه‌خت و گوشار له سه‌ر ژنانی ئێران له لایه‌ن رژێمه‌وه مه‌حکووم ده‌که‌ین و بانگ له هه‌موو ژنانی ئێران و به تایبه‌تی ژنانی کوردی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌که‌ین که له به‌رامبه‌ر به ئه‌م ئاکارانه‌ی رژێم بێده‌نگ نه‌مێنن و به چالاکی جۆرا و جۆر ئه‌م ئاکارانه شه‌رمه‌زار بکه‌ن. هه‌روه‌ها داوامان له رژێم ئه‌وه‌یه که ده‌ست له ئه‌م سیاسه‌تی دژه‌مرۆڤایه‌تیانه به‌ربدا و به زوویی زندانیه‌کان ئازاد بکات.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی ئه‌لته‌رناتیڤ
16-6-2006
|