|
لاوانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به تایبه‌تی کچان به به‌شداربوون بۆ نێو ریزه‌کانی گه‌ریلا له چالاکی هه‌ڤاڵ شیلان و رێبازی به‌رخۆدانی ئه‌و خاوه‌ن ده‌رده‌که‌ون 2006-04-29
له‌م قۆناخه‌دا که رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران، به‌ره‌نگاری هه‌موو چه‌شنه و شێوازی قه‌یرانی نێوخۆیی و ده‌روا هاتووه. هه‌روه‌ها له حالێک‌دا گوشاری هێزه نێونه‌ته‌وه‌یىکان و ئۆپۆزیسیونه‌کان و دیکه رێکخراوه مده‌نیه‌کان و به هۆی پێشێلکردن و هه‌ڵسوکه‌وت نه‌کردن له‌گه‌ڵ ئه‌و پارامتره دیارىکراوه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگای مۆدیران ــ که سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌ندییه‌گشتیه‌کان دامه‌زراوه ــ رۆژ به رۆژ زۆرتر ده‌بێ، کۆماری ئیسلامی به جێ چاره‌سه‌ری و هه‌نگاوهه‌ڵگرتن له پێناو تێپه‌رکردنی ئه‌و کێشه و گیر و گرفتانه‌دا، به پێچه‌وانه‌وه رێبازی تووند و تیژی له به‌رامبه‌ر جه‌ماوه‌ر و گه‌له‌کانی ئێران زۆر به به‌رفراوانی گرتۆه‌ته پێش و هه‌ر رۆژ په‌ره ده‌ستێنێت.لاوانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به تایبه‌تی کچان به به‌شداربوون بۆ نێو ریزه‌کانی گه‌ریلا له چالاکی هه‌ڤاڵ شیلان و رێبازی به‌رخۆدانی ئه‌و خاوه‌ن ده‌رده‌که‌ون
له‌م قۆناخه‌دا که رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران، به‌ره‌نگاری هه‌موو چه‌شنه و شێوازی قه‌یرانی نێوخۆیی و ده‌روا هاتووه. هه‌روه‌ها له حالێک‌دا گوشاری هێزه نێونه‌ته‌وه‌یىکان و ئۆپۆزیسیونه‌کان و دیکه رێکخراوه مده‌نیه‌کان و به هۆی پێشێلکردن و هه‌ڵسوکه‌وت نه‌کردن له‌گه‌ڵ ئه‌و پارامتره دیارىکراوه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگای مۆدیران ــ که سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌ندییه‌گشتیه‌کان دامه‌زراوه ــ رۆژ به رۆژ زۆرتر ده‌بێ، کۆماری ئیسلامی به جێ چاره‌سه‌ری و هه‌نگاوهه‌ڵگرتن له پێناو تێپه‌رکردنی ئه‌و کێشه و گیر و گرفتانه‌دا، به پێچه‌وانه‌وه رێبازی تووند و تیژی له به‌رامبه‌ر جه‌ماوه‌ر و گه‌له‌کانی ئێران زۆر به به‌رفراوانی گرتۆه‌ته پێش و هه‌ر رۆژ په‌ره ده‌ستێنێت.
زیندانىکردن و ئه‌شکه‌نجه به شێوازی نامرۆڤانه و هه‌روه‌ها ئیعدام بێ لێپرسینه‌وه و دادگایىکردن، ره‌نگی ئاسایىبوونی له خۆی گرتووه، ته‌نانه‌ت ته‌مه‌ن و ره‌گه‌زیش که دووخاڵی گرینگن له یاسا بنه‌ره‌تیه‌کانی هه‌موو وڵاتێک‌دا ــ سه‌باره‌ت به ماف و سزا و ئه‌و بابه‌تانه ـ له ئێران و پێکهاته‌ی سیسته‌می ولایه‌تی فه‌قیه زۆر لێلڕ و نادیاره. ئێران وه‌ک وڵاتێک که هه‌موو گۆڕانکاریه‌کان له هه‌موو ئاستێک‌دا ڕه‌نگ و بۆن و شوێنی ده‌ست و په‌نجه‌ی لاوان ــ وه‌کوو هێزی گۆڕانگاری نێو کۆمه‌ڵگاــ بآگۆمان تێدا دیاره ده‌بینێ، هه‌ر بۆیه زۆرینه‌ی زه‌خت و گوشاره‌کانی ئه‌م ده‌وڵه‌ته له سه‌ر ئه‌م چینه (لاوان) زۆر به ڕاشکاوی و ئاشکرا وه‌کوو ستراتژیک به‌ناو کراوه و هه‌ڵده‌سه‌نگێنێ و ئێستاش زۆربه‌ی زیندانیه‌کانی ئیران ته‌مه‌نیان له نێوان 16 تاکوو 28ساڵه و له ناو ئه‌وه‌شدا ژمارێکی زۆر ژن و کچ له‌به‌ندکراون.
هه‌ڤاڵ شیلان یه‌کێک له‌و کچه‌لاوانه‌یه که له پێناو خه‌بات و تێکۆشان بۆ رزگاری گه‌لی کورد و هه‌روه‌ها به هۆی ئه‌و دیاردانه‌ی که کۆمه‌ڵگایه‌ک وه‌کوو ئێران ده‌یه‌ویست به سه‌رىدا بسه‌لمێنێ، رێبازی چیا و ئاپۆچىبوونی له سالی 1999 ده‌گرێته‌وه به‌ر. هه‌ڤاڵ شیلان که پاش ماوه‌یه‌ک بۆ خه‌بات و تێکۆشان و رێنمایىکردن لاوانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ی که له خه‌بات و فه‌لسه‌فه و ئایدۆلۆژیای رێبه‌ر ئاپۆ وه‌ری گرتبوو، ده‌گه‌رێته‌وه و له هه‌مان کاتدا ده‌ستگیر ده‌کرێت. پاش ئه‌شکه‌نجه‌ی زۆر و نامرۆڤانه، به هۆی جآگرتن له نێو ریزه‌کانی گه‌ریلا و خه‌بات دژی کۆماری کۆنه‌په‌رستی ئێران به 6ساڵ زیندان (ده‌ره‌وه‌ی کوردستان) مه‌حکووم ده‌کرێ، به‌ڵام کۆماری ئیسلامی به‌سه‌نده به‌وه‌ش ناکات و ئه‌و هه‌ڤاڵه به‌روومه‌ته‌ی، تێکه‌ڵی زیندانىیانی زیندانی گشتی، واتا ئه‌وانه‌ی که تووشی کێشه‌ی که‌سایه‌تین (مۆعتاى و فاسد) کردووه، بۆیه له چه‌ند رۆژی پێشوودا هه‌ڤاڵ شیلان که ژیانی چه‌په‌ڵی و گه‌نده‌ڵبوونی کۆمه‌ڵگایه‌ک که کۆماری ئیسلامی ئێران سه‌رکردایه‌تی ده‌کات له سه‌ره‌تاوه ره‌ت کردبوو، ئه‌م جاره‌ش به هۆی قه‌بووڵ نه‌کردنی ئه‌م بارۆدۆخه که شیاوی که‌سایه‌تێکی شۆڕشگێر نیه، هه‌وڵی دا که کۆتایی به ژیانی خۆی بێنێت.
ئێمه وه‌کوو یه‌کێتی لاوانی رۆژهه‌ڵات چالاکی شۆڕشگێرانه‌ی هه‌ڤاڵ شیلان که به‌رخۆدانی نێو زیندان و بۆ گه‌یشتن به ژیانێکی ئازاد و به ڕوومه‌ت وه‌کوو میتۆدی ژیانی شۆڕشگێری خۆمان هه‌ڵده‌بژێرین و داوا له هه‌موو لاوانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به تایبه‌تی کچان ده‌که‌ین که له به‌رامبه‌ر ئه‌و ئاسته‌نگىیانه‌ی که کۆمه‌ڵگا و سیسته‌م بۆیانی داناوه، راوه‌ستن و به به‌شداربوون بۆ ناو ریزی گه‌ریلا و وڵامی چالاکی هه‌ڤاڵ شیلان و رێبازی به‌رخۆدانی نێو زیندانیه‌کان بکه‌ن.
یه‌کێتی لاوانی رۆژهه‌ڵات YCR
28/4/2006
|